سه‌باره‌ت به‌پرسه سیاسییه هه‌نوكه‌ییه‌كان له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌و، زه‌روره‌تى لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى و ئه‌و ئامانجانه‌ى كه‌له‌پێناویدا كارده‌كات، ئامانج و ستراتیژى ئه‌م لیسته له‌په‌رله‌مانى داهاتوودا، هه‌ڤالأ محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سكرتێرى گشتى حزبى سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان، دید وبۆچوونه‌كانى بۆرێبازى ئازادى ده‌خاته‌رِوو:
*لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى یه‌كێكه له‌لیسته‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كان، گرنگترین ئه‌رك و په‌یامى ئه‌م لیسته چییه و، گرنگى دروستبوونى ئه‌م لیسته چییه؟
-له‌رِاستیدا ئه‌و لیسته دواى ئه‌و نارِه‌زاییه‌ى خه‌ڵك دێت له‌كوردستان و له‌سه‌رسست رۆیشتنى كارى خزمه‌تگوزارى و نه‌بوونى یاسا له‌كوردستان، وایكرد ئه‌م لیسته پێكبێت، كه‌سه‌ره‌تا به‌یاداشتێك ده‌ستمانپێكرد و، دریژه »
Posted: under هاوپۆلنه‌كراو.
جه‌ماوه‌رى تێكۆشه‌رى كوردستان
كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان
رۆژى (25/ 6/ 1981) لاى هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان و به‌تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدان روون و ئاشكرایه، كه به‌یه‌كێك له رۆژه پرِشنگداره‌كانى مێژووى حزبى سۆسیالست دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ژمێردرێت، كه پێشمه‌رگه‌و سه‌ركرده‌ى تێكۆشه‌ر (سه‌یدا ساڵح یوسفى) تێیدا شه‌هیدكرا.
جیا له‌وه‌ى هه‌قه هه‌موو ئه‌ندامێكى حزب و كه‌سوكارو خێزانى شه‌هیدان، شانازى به‌م رۆژه‌وه بكه‌ن، ده‌بىَ ئه‌وه‌ش به هه‌ڵوێستێكى نیشتیمانى و شۆرِشگێرانه بزانین، كه له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م زه‌نگى شۆرِشى نوێ‌دا، حزبى سۆسیالست سه‌ركرده‌و پێشمه‌رگه‌كانى، بوونه داینه‌مۆى خه‌باتى حه‌قخوازانه‌ى گه‌لى كورد، كه زۆر كه‌س پێیانوابوو شۆرِش كۆتایى پێهاتووه. دریژه »
Posted: under هاوپۆلنه‌كراو.
له‌گه‌ڵ گه‌رم بوونى پرِوپاگه‌نده‌كانى هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵواسینى پۆسته‌ره‌كانى لایه‌نه‌جیاجیاكانى به‌شداربووى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان، پۆسته‌ره‌كانى لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى له‌شارى هه‌ولێر، له‌دواى هه‌ڵواسینى به‌ماوه‌یه‌كى زۆر كه‌م لێده‌كرێنه‌وه‌و فرِێده‌درێن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت رِاگه‌یاند “دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ چه‌ند پۆسته‌ره‌كی لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازیان له‌چه‌ندین شوێنى شارى هه‌ولێر هه‌ڵواسرا،له‌چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تى پرِوپاگه‌نده‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌لایه‌نه‌جیاجیاكان بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كه‌ن، له‌دواى ماوه‌یه‌كى كه‌م، به‌هه‌ڵواسینى ئه‌و پۆسته‌رانه، پۆسته‌ره‌كان لێده‌كرێنه‌وه‌و فرِێده‌درێن.
جێگه‌ى باسكردنه لێكردنه‌وه‌ى پۆسته‌ره‌كان یه‌كێكه‌له‌و دیارده قێزه‌ونانه‌ى كه‌له‌گه‌ڵ هاتنى پرۆسه‌كانى هه‌ڵبژاردن له‌شاره‌كانى كوردستان ده‌ست پێده‌كات و به‌ته‌نهاش پۆسته‌ره‌كانى لایه‌نه‌كانى دوور له‌ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته‌وه.
Posted: under هاوپۆلنه‌كراو.
هه‌ڤاڵی به‌رِیز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتیری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، له‌شوینی حه‌وانه‌وه‌ی له تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئیران و به ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵ خه‌لیل سه‌عید، كارگیرِی مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌لا لوقمان به‌رپرسی نوسینگه‌ی تارانی په‌یوه‌ندیه‌كانی “حسدك”، پیشوازیكرد له به‌رِیز نازم ده‌باغ نوینه‌ری یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان له كۆماری ئیسلامی ئیران.
له‌دیداریكدا ویرِای به‌خیرهینانی به‌رِیز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمودو شاندی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بۆ كۆماری ئیسلامی ئیران، نازم ده‌باغ تیشكی خسته سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندیه‌كانی نیوان هه‌ریمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی و ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌شی به ئیجابی و گرنگ بۆ هه‌ردوولا وه‌سفكرد.
له به‌شیكی تری دیداره‌كه‌دا، باس له ره‌وشی سیاسی كوردستان و دوایین گۆرِانكاریه‌كان دریژه »
Posted: under هاوپۆلنه‌كراو.
حزب و قه‌واره سیاسیه‌كانى كوردستان له‌سه‌ر كاراكردنى رۆڵى حكومه‌ت، پییانوایه كوردستان پیویستى به‌لیژنه‌ى نه‌زاهه و جیاكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌لآته‌كان هه‌یه و، پییانوایه كاراكردنى حكومه‌ت په‌یوه‌ندی به‌كاراكردنى په‌رله‌مانه‌وه هه‌یه.
تایبه‌ت به‌رِیبازى ئازادى: فاتح ره‌ئوف كاندیدى لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى پییوایه، ئه‌گه‌ر چاو به‌ده‌سه‌لآتى پانزه ساڵى رابردوودا بگیرِینه‌وه،ئه‌وا گه‌شبیننیم، چونكه ده‌توانرا له‌ماوه‌ى رابردوودا هه‌نگاوى باشتر و زیاتر و پرۆژه‌ى زۆرتر بكرانایه، وتیشى “به‌لآم له‌گه‌ل كه‌مبوونه‌وه‌ى هه‌رده‌ستیوه‌ردانیك له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوودا، حكومه‌ت و په‌رله‌مانى ئاینده چالاكتر و باشتر ده‌بیت”
ره‌ئوف پیشوایه ”ده‌بی ده‌زگاى نه‌زاهه بۆ لیپرسینه‌وه له‌به‌رپرسان دابمه‌زریت، چونكه هه‌ر وه‌زیر و دریژه »
Posted: under هاوپۆلنه‌كراو.