هه‌ڤاڵ
عه‌بدوڵلاَى حاجى مه‌حمود كارگێرِى
مه‌كته‌بى سياسى (حسدك) بۆ رێبازى
ئازادى:
* مجاهيدينى خه‌ڵق دۆستى كورد نه‌بوون
مانه‌وه‌يان له‌عيراق زه‌روور نييه
* (pkk)
به‌ئاسانى له‌قه‌نديل هه‌ڵناكه‌ندرێن
* نابێ كورد لێدوانى وابدات بۆنى
شه‌رِى لێبێت، چونكه شه‌رِ
له‌قازانجى كورد نييه
* هه‌ندێك پێيانوايه كێشه‌كانى
خانه‌قين ئه‌سڵى مه‌سه‌له‌كانى نێوان
كورد‌و عيراقه، ياخود لێره‌وه
يه‌كلائه‌بێته‌وه يان ئه‌وه
سه‌ره‌تايه‌كه بۆئه‌وه‌ى كێشه‌كان
له‌ناوچه‌كانى تره‌وه ده‌ستپێبكات،
پێتوايه ئه‌مه كێشه‌يه‌كى ساده‌يه
يان كێشه‌يه‌كى سياسى و پلان بۆ
دارِێژراوه؟
- برِواناكه‌م مه‌سه‌له‌ى خانه‌قين
پلان بۆ دارِێژراو بێت بۆئه‌وه‌ى
شه‌رِى كورد‌و عه‌ره‌ب لێره‌وه ده‌ست
پێبكات و له‌لايه‌ن كورديشه‌وه
پێشبينى ناكه‌م كه به‌رنامه
دانرابێت بۆئه‌وه‌ى شه‌رِ
له‌خانه‌قينه‌وه ده‌ست پێبكات،
به‌لاَم ناشتوانرێت بوترێت و بڵێيت
"ئه‌مه يه‌كه‌م شه‌رِو كۆتا شه‌رِ
نابێت، پێويسته كورد پێشبينى شه‌رِ
نه‌كات به‌خاڵى ئيحتمالات و ده‌كرێت
چه‌ند ئه‌گه‌رێك دابنرێت و هه‌وڵ
بدرێت شه‌رِ روونه‌دات، چونكه شه‌رِ
له‌به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكى كوردستان و
ئه‌زموون و ده‌ستكه‌وته‌كانى ئه‌مرِۆى
نييه‌و ده‌بێت ئێمه وابيربكه‌ينه‌وه
كه لايه‌نێكى خێرين و
به‌رپرسه‌كانيشمان لێدوانى وا نه‌ده‌ن
كه بۆنى شه‌رِى لێبێت، له‌نێوان
ئێمه‌و به‌غدادا بوونى شه‌رِ ئاسان
نييه‌و دوره.
* بۆچى گرفته‌كه له‌خانه‌قينه‌وه
ده‌ست پێده‌كات، ئه‌مه بۆئه‌وه
ده‌گه‌رِێته‌وه كه‌ناوچه‌يه‌كى
ستراتيژييه له‌رِووى نه‌وت و
له‌رِووى پێگه‌ى رێكخراوى موجاهدينى
خه‌لق نزيكه له‌و ناوچه‌يه‌و
خانه‌قين شێوه‌ى پارێزگايه‌كى
وه‌رگرتووه، پێتوايه به‌رنامه‌يه‌ك
هه‌بووه له‌خانه‌قينه‌وه ده‌ست
پێبكات؟
- بۆ عيراق و بۆ كوردستانيش هه‌ر
بستێكى خاكى عيراق وه‌ك يه‌ك گرنگه‌و
كه‌ركوك گرنگتره چى له‌رِووى
پێكهاتنى دانيشتوان و پێكهاته‌و
بنه‌ما ئابوورييه‌كه‌شيه‌وه هه‌تا
خانه‌قين، حكومه‌تى عيراقى له
شكركێشى كرد بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكان
به‌ناوى بنه‌برِكردنى تيرۆر گه‌رِان
به‌دوايانداو له‌دواى ئه‌وانيش
سه‌ره‌ى پارێزگاى دياله گه‌يشت و
برِياردرا سوپا بنێرێته سنوورى
خانه‌قين كه له‌رِووى
ده‌ستووريشه‌وه خانه‌قين سه‌ر
به‌دياله‌يه دياله‌ش تابعى
به‌غداده‌و له‌به‌رئه‌وه جۆرێك
له‌يه‌ك نه‌گه‌يشتن هه‌يه له‌نێوان
هه‌ردوولادا كه ده‌كرا ته‌نسيقێك
هه‌بوايه‌و ئه‌و به‌دحاڵى
بوونه‌نه‌بوايه.
* پێتوايه له‌م كێشانه‌دا رۆڵى ئێران
و ئه‌مريكا له‌كوێدايه وه‌ك دوو
زلهێزى گه‌وره له‌ناوچه‌كه‌داو
تاچه‌ند كاريگه‌ريان له‌سه‌ر
بارودۆخه‌كه هه‌يه؟
- ده‌بێت رۆڵى هه‌ردووكيان له‌به‌ر
چاو بگيرێت ئه‌مريكا وه‌كو داگيركه‌رى
عيراق كه هيچ برِيارێكى سياسى بێ
ئه‌و نادرێت و له‌به‌رامبه‌ريشدا
ئێرانيش نفوسى خۆى هه‌يه له عيراق.
* هه‌ندێك پێيانوايه چه‌ند فاكته‌رێك
هه‌يه بۆئه‌و بارودۆخه له‌وانه
سه‌ركردايه‌تى سياسى كورد لێدوانى
توند ده‌دات به‌رامبه‌ر به‌ناوخۆو
ولاَتانى ناوچه‌كه كه ئه‌مه‌ش
كاردانه‌وه‌ى خراپى هه‌بووه،
هه‌ندێكيش پێيانوايه سه‌ركردايه‌تى
سياسى كورد له‌ناو هاوپه‌يماندا
بووه‌و خۆى لاوازه به‌وه‌ى جارێك
هاوپه‌يمانى له‌گه‌ڵ شيعه‌و جارێك
هاوپه‌يمانى له‌گه‌ڵ سوننه‌دا ده‌كات
و ستراتيجێكى روونى نييه، بۆيه
كه‌وتووه‌ته ئه‌م قه‌يرانانه‌وه؟
- ئه‌وه‌ى كورد ده‌يه‌وێت له‌ناوخۆو
له‌ده‌ره‌وه به‌ده‌ستى بهێنێت ئه‌وان
پێيان خۆش نييه، پێيان باش نييه
كه‌ركوك بگه‌رِێته‌وه سه‌ر هه‌رێمى
كوردستان له‌لايه‌كى تريش حه‌ق نييه
مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌كان و ئه‌و
كێشانه‌ى كه هه‌يه وه‌ك نه‌وت و
پێشمه‌رگه‌و كه‌ركوك و خانه‌قين
كه‌له ناوه‌ند دروست ده‌بن و
ئه‌گه‌رى چاره‌سه‌ريان هه‌يه
نه‌هێنرێته‌وه هه‌رێم و حه‌قه
سه‌ركردايه‌تى سياسى كوردستان
به‌يه‌كێتى و پارتى پرۆژه‌يه‌كى
ستراتيژيان هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى
كێشه‌كان له به‌غداو كاتێك ده‌وترێت
به‌غداو هه‌رێمى كوردستان به‌وه خۆت
جياده‌كه‌يته‌وه كه خۆشت
جياكرده‌وه كێشه دروست ده‌بێت و
ناشكرێت سه‌ركردايه‌تى كورد
له‌به‌رامبه‌ر رايگشتى و به‌رچاوى
كۆمه‌لاَنى خه‌ڵك سازيش له‌سه‌ر
كۆمه‌ڵێك شت بكه‌ن و ناچارن ديفاع له
كۆمه‌ڵێك شت بكه‌ن، له‌لايه‌كى تريش
پێويسته ره‌چاوى ولاَتانى ده‌وروبه‌ر
بكرێت و ئه‌وان ته‌داخول له‌كاروبارى
ئێمه نه‌كه‌ن و ئێمه‌ش يارمه‌تى و
دۆستايه‌تى ئه‌وان بكه‌ين و واى
ده‌بينم كێشه‌كان به‌ده‌ر له‌شه‌رِ
چاره‌سه‌ربكرێت له‌به‌رژه‌وه‌ندى
ئێمه‌يه‌و ره‌نگه له‌شه‌رِدا زيان
بكه‌ين.
* كه‌واته له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دايت
كه پێتوايه كورد رايده‌گه‌يه‌نێت
سه‌ربه ده‌وڵه‌تى عيراقه‌و مامه‌ڵه‌و
ته‌سه‌روفى ده‌وڵه‌تى كوردى ده‌كات بۆ
نموونه خه‌ريكى ده‌رهێنانى نه‌وته؟
- جۆرێك لێك نه‌گه‌يشتن هه‌يه‌و
عيراقێكى يه‌كگرتووى به‌هێز نييه‌و
هه‌ر كارێك ده‌كرَيت ده‌بێت
به‌ته‌نسيق و هاريكارى و به‌پێى
ده‌ستووربێت.
* باست له‌وه‌كرد كورد پلانى ستراتيژى
نييه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و
كێشانه؟
- من ده‌ڵێم هه‌يه باشتر بكرێت و
كێشه‌كانى به‌غدا نه‌هێنرێته‌وه
كوردستان، چونكه نوێنه‌رێكى زۆرى
كورد له‌وێ هه‌يه.
* له هه‌موو ئه‌و قه‌يرانانه‌ى كه
هه‌بوو له‌ماده‌ى (140)و
له‌مه‌سه‌له‌ى نه‌وت و بودجه‌و
پێشمه‌رگه ده‌يان جار وه‌فدى
حكومه‌تى هه‌رێم چوه‌ته به‌غدا شكستى
هێناوه‌و تائێستا هيچ كام له‌و
كێشانه يه‌كلايى نه‌بووه‌ته‌وه.
- ئه‌و به‌رپرسانه‌ى هه‌مانه
پێويسته پێش وه‌خت كۆتايى به
كێشه‌كان بهێنن و بگه‌نه ئه‌نجامێك
به‌رله‌وه‌ى وه‌فد له هه‌رێمه‌وه
بچێت بۆ به‌غداد.
* گه‌شبينيت به‌وه‌ى كورد ده‌توانێت
له‌عيراقدا بمێنێته‌وه؟
- پێشتر ده‌مانتوانى شت بكه‌ين،
به‌لاَم ده‌بێت ئێستا به‌ديلمان
هه‌بێت و ده‌بێت ميلله‌تى خۆمان و حزب
و رێكخراوه سياسيه‌كان و بارى
گوزه‌رانى خه‌ڵك و مه‌سه‌له‌ى
سنووره‌كان له‌به‌رچاو بگيرێت و بۆ
هه‌ر برِيارێك پرس و را به
ميلله‌ته‌كه بكرێت و دابرِان
له‌عيراق ئاسان نييه‌و قورس
به‌سه‌رماندا ده‌شكێته‌وه‌و قه‌رارێكى
ئاسان نييه په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ
به‌غدا بپچرِێنيت و خۆتت بۆ ئاماده
نه‌كردبێت به‌ره‌و كاره‌ساتى گه‌وره‌ت
ده‌بات كه ده‌بێت ته‌حامولى بكه‌ين و
ئه‌گه‌ر وانه‌بێت خۆت بۆ
ئاماده‌نه‌كردبێت به‌دڵنياييه‌وه
زيانى لێده‌كه‌يت.
* پێتوايه كورد خۆى ئاماده‌كردووه‌و
ئه‌و به‌ديله چييه كه‌باستكرد؟
- به‌برِواى من كورد بير‌ى
له‌وه‌نه‌كردۆته‌وه له‌عيراق
جيابێته‌وه.
* هه‌موو ده‌ليله‌كان ئاماژه به‌وه
ده‌كه‌ن كورد جيابێته‌وه؟
- دوو رێگه‌مان له‌به‌رده‌ستدايه يان
ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ى عيراقێكى
ديموكراسيدا بين كه ده‌بێت به
شێوه‌يه‌كى ره‌سمى هه‌موو
داموده‌زگاكان به‌شدارى بكه‌ن و
سياسه‌تى ئه‌مريكى له‌به‌رچاو بگيرێت
و ره‌وشى ناوخۆ‌و ده‌وروبه‌ر له‌به‌چاو
بگريت باوه‌رِيش ناكه‌م به‌جدى كار
له‌سه‌ر ئه‌وه كرابێت واز له‌عيراق
بهێنين و به‌لايه‌كى تردا
بيشكێنينه‌وه‌و ئه‌گه‌ر برِيارى
جيابوونه‌وه‌ش بده‌ين ده‌بێت زۆر
به‌باشى خۆمانى بۆ ئاماده‌بكه‌ين.
* له‌كاتێكدا كورد له‌قه‌يرانێكى
گه‌وره‌دايه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عيراقى
يه‌كێتى و پارتى كه حكومه‌تيان
به‌ده‌سته‌وه‌يه له كێشه‌و
ململانێدان و تا ئه‌م كاته‌ش
نه‌گه‌يه‌شتونه‌ته رێكه‌وتنێ له‌سه‌ر
سێ وه‌زاره‌ت پێتوايه كه ئه‌مان
لێره خۆيان رێك نه‌خستبێت، چۆن
ده‌توانن رووبه‌رِووى قه‌يرانه‌كان
ببنه‌وه؟
- مه‌سه‌له‌كه يه‌كێتى و پارتى
نييه، مه‌سه‌له‌كه كورد خۆيه‌تى كه
ده‌بێت هه‌موو كورد خۆى بۆ
ئاماده‌بكات و تێكه‌ڵكردنى
وه‌زاره‌تێك ياخود تێكه‌ڵنه‌كردنى هيچ
له‌مه‌سه‌له ستراتيژييه‌كانى ئێمه
ناگۆرِێت له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب، ئه‌سڵى
مه‌سه‌له‌كه كه‌ركوكه.
* سه‌ركردايه‌تى سياسى كوردستان پێشتر
رايانگه‌ياندووه حكومه‌ت يه‌ك
ده‌گرێته‌وه، وه‌زاره‌ته‌كان كه‌م
ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ى
ياساى هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكان
رێكنه‌خراوه پێتوايه ئه‌مانه
وابكات ماڵى كوردى رێك بخرێته‌وه
به‌رله‌وه‌ى له‌گه‌ڵ عيراق بگاته
رێكه‌وتنێك؟
- ئه‌گه‌ر له‌يه‌كێتى و پارتى بپرسيت
ده‌ڵێن ماڵى كورد رێكخراوه‌و
په‌رله‌مان و حكومه‌تمان هه‌يه،
به‌لاَم ئه‌گه‌ر باشتربێت
له‌قازانجمانه‌و له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب رێك
بكه‌وين كاره‌كانى تر ئاسانه‌و
كێشه‌كه ئه‌وه نييه خۆمانمان بۆ
ئاماده نه‌كردبێت، كێشه‌كه
ئه‌وه‌يه كه‌ركوك بگه‌رِێته‌وه سه‌ر
هه‌رێمى كوردستان.
* به‌م دواييانه له‌گه‌ڵ
قه‌يرانه‌كانى خانه‌قين و به‌غداو
هه‌ولێر زۆربه‌ى سه‌ركرده
سياسييه‌كان روويان كرده تاران،
تاچه‌ند پێتوايه ئه‌م سه‌ردانانه
ستراتيجييه‌و پێتوايه چاره‌سه‌رى
كێشه‌كان له‌تارانه؟
- ره‌ئى خۆم وايه كه‌نابێت له‌كاتى
كێشه‌و مه‌شاكيلدا په‌نا بۆ
دۆستايه‌تى به‌ريت و كۆمارى ئيسلامى
ئێرانيش په‌يوه‌نديه‌كى باشى له‌گه‌ڵ
خه‌ڵكى كوردستان و حزب و لايه‌نه
سياسييه‌كانى كوردستان هه‌يه‌و
سنوورێكى دوور‌و درێژيشمان له‌گه‌ڵيان
هه‌يه‌و زۆرێك له بژێوى بازارِيشمان
له‌سه‌ر ئه‌وێيه و به‌هه‌مان شێوه
ولاَتانى توركياو سورياش، هه‌تا
په‌يوه‌نديشمان له‌گه‌ڵيان توندوتۆڵ
بێت زه‌ره‌رى لێناكه‌ين.
* ديمستۆرا ئێستا به‌سه‌ردانێك
له‌تارانه‌و دواتريش سه‌ردانى توركيا
ده‌كات و پاشان پێشنياره‌كانى له‌سه‌ر
مادده‌ى (140) راده‌گه‌يه‌نێت،
پێتوايه برِياره گرنگه‌كانى عيراق
له‌ژێر ده‌ستى ده‌وڵه‌تى توركياو
ئێراندايه، له‌كاتێكدا هه‌ندێك
ناوه‌ندى راگه‌ياندن ئێرانيان به‌وه
تاوانبار ده‌كرد كه رۆڵى هه‌بووه
له فشاره‌كانى مادده‌ى (24)دا؟
- له‌م كاتانه‌دا ده‌بێت قسه له‌سه‌ر
به‌رژه‌وه‌ندى ولاَتانى ده‌وروبه‌رو
عيراق و ولاَتانى عه‌ره‌بى به‌گشتى
بكه‌ين، كه‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌وان بۆ
ئه‌مريكا له‌به‌رژه‌وه‌ندى كورد
گه‌وره‌تره، ئه‌مريكاش له‌سه‌ر كورد
نايه‌وێت له‌گه‌ڵ ولاَتانى ده‌وروبه‌ر
كێشه بۆخۆى دروستبكات و له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا خه‌تى نه‌هێناوه به‌سه‌ر
كوردا، بۆ نموونه ئه‌مريكا له‌كێشه‌ى
خانه‌قيندا رايگه‌ياندووه بێ
لايه‌نه كه‌ئه‌م بێلايه‌نييه بۆ
ئێمه‌ى كورد باش نييه‌و زيانى
لێده‌كه‌ين.
* پێتوايه له‌حاڵه‌تى ئه و
ململانێيانه‌دا باش‌ترين دۆستى كورد
كێيه‌و پێويسته كورد باش‌ترين
هاوپه‌يمانى له‌گه‌ڵ كێ ببه‌ستێ؟
له‌گه‌ڵ ولاَتى ئه‌مريكا ياخود
ولاَتانى ناوچه‌كه يان هێزه شيعى و
سوننه‌كان؟
- ئێمه ئيعلانى ده‌وڵه‌تى كورديمان
نه‌كردووه‌و له‌چوارچێوه‌ى عيراقداين
و ده‌كرێت ئه‌و رێكه‌وتنانه‌ى
هه‌مانه له‌گه‌ڵ شيعه خه‌تى
به‌سه‌ردا نه‌هێنين، چونكه زيانمان
لێنه‌كردووه‌و ده‌ره‌نجامى ئه‌و
رێكه‌وتنه‌يه‌كه ئێستا سه‌رۆك كۆمار
كورده‌و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك پۆستى سيادى
تردا‌و هه‌روه‌ها په‌يوه‌نديمان
له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانى تر‌ى عيراقدا
هه‌بێت له‌به‌رژوه‌ندى ئێمه‌يه.
* كه‌واته ده‌ته‌وێت بڵێيت باش‌ترين
هاوپه‌يمانى كورد شيعه‌يه‌و باش‌ترين
هاوپه‌يمانى عيراقيش ئێرانه؟
- نه‌خێر ناڵێم باش‌ترين هاوپه‌يمانى
عيراق، ئێرانه، ده‌ڵێم عيراق
ولاَتێكه كه‌پێكهاته‌كه‌ى عه‌ره‌به‌و
زۆر شيعه‌يه‌و شيعه‌ش سۆزيان بۆ
كۆمارى ئيسلامى ئێران هه‌يه‌و
سه‌ركردايه‌تى حزبه به‌رهه‌ڵستكارانى
عيراق له ئێران بوون و به‌مه‌ش
دۆستايه‌تى له نێوان كۆمارى ئيسلامى
و ئه‌و حزبه دروست بووه.
* ئه‌مريكاو عيراق به‌نيازى
رێككه‌وتنێكى ستراتيژين و به‌مه‌ش
رێگه به ئه‌مريكا ده‌دات بۆ
ماوه‌يه‌كى دوور‌و درێژ له عيراق
بمێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش ولاَتانى
ناوچه‌كه‌ى نيگه‌ران كردووه،
پێتوايه ئه‌م رێكه‌وتنه كه‌ى
ده‌كه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردن و
تاچه‌ند بۆ كورد‌و عيراقيه‌كان گرنگه؟
- بۆ به‌ره‌و پێشچوونى بارى ئه‌منى
عيراق ئه‌و سياسه‌ته‌ى پێشوو هه‌مانه
بۆ ئاينده‌ش زيانى لێناكه‌ين، به‌لاَم
ئه‌گه‌ر خۆمان جيا بكه‌ينه‌وه‌و عيراق
بكه‌وێته‌وه سه‌رسكه، له‌ئاينده‌دا
ئێمه قازانجى لێناكه‌ين و ئه‌گه‌ر
به‌رنامه‌ى دارِێژراومان هه‌بێت بۆ
ئاينده زه‌ره‌رى لێناكه‌ين.
* له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا؟
- له‌گه‌ڵ ئاينده‌ى گۆرِانكارييه‌كانى
عيراق به‌گشتى.
* پێتوايه هه‌رێمى كوردستان له‌به‌ر
مه‌ترسى عيراق و ولاَتانى
ناوچه‌كه‌دايه؟
- ئێستا له‌چوارچێوه‌ى عيراقداين بۆ
ده‌بێت باس له‌مه‌ترسى عيراق بكه‌ين
له‌سه‌ر خۆمان كاتێك باس له‌وه
ده‌كه‌ين له چوارچێوه‌ى عيراقى
فيدرِاڵداين باوه‌ك عيراق مامه‌ڵه
له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا بكه‌ين.
* كه‌واته خه‌له‌له‌كه لێره‌دايه
كه‌ئێمه خۆمان ساغ نه‌كردۆته‌وه،
ئێمه عيراقين يان كوردستانين يان
تێكه‌لاَوى ده‌كه‌ين؟
- ده‌بێت پرۆژه‌يه‌كى باشترمان هه‌بێت
له‌چوارچێوه‌ى عيراقدا بمێنينه‌وه.
* هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مريكا نزيكه‌ى
(2) مانگى ماوه ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه
تاچه‌ند كاريگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر
عيراق يان پێتوايه له‌م ماوه‌يه هيچ
ئاڵوگۆرِێك له عيراق و ناوچه‌كه
رووده‌دات؟
- ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه كاريگه‌رى زۆرى
ده‌بێت به‌گشتى گۆرِانكارى ده‌كه‌ن
له‌ناوچه‌كه، به بۆچوونى من ئه‌گه‌ر
ئۆباما ده‌ربچێت ئه‌وه‌ى به‌شه‌رِ
بۆيان نه‌كرا ده‌يانه‌وێت به‌ئاشتى
جێبه‌جێى بكه‌ن.
* پێتوايه له‌م ماوه‌يه‌دا هيچ
قه‌يرانێك بخوڵقێت له‌ناوچه‌كه‌دا؟
- باوه‌رِناكه‌م وا به‌زوويى،
هه‌رچه‌نده له‌رۆژانى رابردوو
له‌سه‌ر سنووره‌كانى پاكستان
فرِۆكه‌كانى ئه‌مريكى بۆردوومانى
هه‌ندێك ناوچه‌يان كردووه، پێناچێت
گۆرِانى ته‌واو رووبدات، چونكه كات
كه‌مى ماوه.
* چه‌ندين جار په‌رله‌مانى عيراقى
ته‌ئكيد له‌وه ده‌كاته‌وه كه
ده‌بێت موجاهدينى خه‌لق له عيراق
ده‌ربكرێت و ليستى هاوپه‌يمانيش
له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونه‌يه، پێتوايه
ده‌بێت موجاهدين ده‌ربكرێت و
مانه‌وه‌ى كێشه‌يه؟
- موجاهدين دۆستى ئێمه نه‌بووه،
ئه‌وه‌ى له‌ده‌ستيان هات به‌رامبه‌ر
به ئێمه كرديان و دۆستێكى ستراتيژى
رژێمى ره‌فتارى فاشستى به‌عس بوون و
له‌م دواييانه‌ش ئه‌وان پارێزگاريان
له جه‌يشى عيراق كرد له جه‌له‌ولاو
سه‌عديه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌و كاتانه‌ش
خانه‌قين ده‌ست كورد بكه‌وتايه
وه‌زعه‌كه به‌و شێوه‌يه نه‌ده‌بوو،
وێرِاى ئه‌وه‌ى موجاهدين ده‌ستى
سووره به‌خوێنى كورد‌و مانه‌وه‌يان
له‌عيراق زه‌رورنييه بۆ ئێمه.
* يه‌كێك له‌و هێزه سياسيانه‌ى له
هه‌رێمى كوردستان گرفتى هه‌يه (pkk)يه‌و
چۆن ده‌كرێت ئه‌م كێشه‌يه له
كوردستان دوور بخرێته‌وه يان (pkk)
تاچه‌ند مه‌ترسيه له‌سه‌ر هه‌رێمى
كوردستان؟
- باوه‌رِناكه‌م به ئاسانى (pkk)
له قه‌نديل هه‌ڵبكه‌نرێت و برِوات و
پێشموايه تافه‌تره‌يه‌كى درێژ له
قه‌نديل ده‌مێنێته‌وه‌و پيويسته (pkk)
رێز له‌و ئه‌زموونه سياسيه‌ى
كوردستان بگرێت و ئه‌و فشارانه‌ى
كه‌له سه‌ريه̴