دروستبوونى كێشه له‌ناوچه‌كه
ئه‌وه‌يه ئاليه‌تێك دانه‌رِێژراوه
له‌نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و فيدرِاڵدا
بۆ چۆنيه‌تى گواستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه
”ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه ئه‌ركێك
ئه‌نجامبدات، ده‌بێت نورى مالكى داوا
له‌فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى پاسه‌وانى
هه‌رێم و سه‌رۆكى هه‌رێم بكات“
جه‌بار ياوه‌ر وته‌بێژى ره‌سمى
هێزه‌كانى پاسه‌وانى هه‌رێم
*ده‌رئه‌نجامى كاره‌كانى وه‌فده‌كانى
هه‌رێم بۆ به‌غدا ئه‌نجامى ئه‌وتۆيان
نييه، بۆچى كاره‌كانتان له‌سه‌ر
پێشمه‌رگه ده‌رئه‌نجامى نييه؟
-هۆكارێكى ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى
گرژيه‌كانى ناوچه‌ى خانه‌قين ليواى
(34)ى هێزى پێشمه‌رگه‌بوو كه‌له‌سه‌ر
داواى هاوپه‌يمانان و حكومه‌تى عيراق
بوو بۆ به‌شداريكردنى له‌هه‌ڵمه‌تى
سه‌رى رم چوو بووه ناوچه‌كه له‌ساڵى
پار كه مه‌به‌ست لێى راونانى
تيرۆرستان بوو كه‌به‌شێكى زۆرى
ناوچه‌ى دياله‌يان داگيركردبوو كه‌بوو
بووه فشار بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى
خانه‌قين و سه‌عديه و مه‌نده‌لى
كه‌رِۆژانه تيرۆرستيان چه‌ندكارى
له‌ناوچه‌كه ئه‌نجامده‌دا، دواى
ده‌ستكردن به‌هه‌ڵمه‌تى موژده‌ى چاكه
به‌هه‌ڵه‌ى ئه‌و فه‌رماندانه‌ى
پرۆسه‌كه‌يان ئه‌نجامده‌دا بآ
داواكردن له‌ليواى (34) بۆ
هاوكاريكردنيان داوايانكرد ناوچه‌كه
چۆڵ بكات و بووه هۆى دروستبوونى
كێشه‌كه له‌ناوچه‌كه و يه‌كێك
له‌هۆكاره‌كانى ئه‌م ره‌وشه
ئه‌وه‌يه ئاليه‌تێك دانه‌رِێژراوه
له‌نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و فيدرِاڵدا
بۆ چۆنيه‌تى گواستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه
به‌پێى فه‌قه‌ره‌ى (5)ى مادده‌ى (121)
ده‌ستوورى عيراق بۆ پاراستنى هه‌رێم و
دياريكردنى حه‌جمى هێزه‌كه و
ئه‌ركه‌كانى و په‌يوه‌ندى له‌گه‌لأ
حكومه‌تى عيراقى و بودجه و جۆرى
چه‌كى و مه‌شق پێكردنى دياري بكات،
هه‌رچه‌نده ئێمه به‌ر له‌ساڵێك
له‌گه‌لأ وه‌فدى وه‌زاره‌تى به‌رگرى
عيراق گه‌يشتينه ياداشتێكى
له‌يه‌كگه‌شتن و فه‌رمانێكى نورى
مالكى ده‌رچوو بوو بۆ چۆنيه‌تى
گواستنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه بۆ
پاسه‌وانى هه‌رێم به‌پێى ده‌ستوور.
*ئه‌وان به‌رِه‌سمى دانيان
به‌وه‌داناوه كه‌پێشمه‌رگه هێزێكى
نيزامييه؟
-به‌ڵآ، بێگومان، ئاخر شاند پێش سه‌رى
ساڵى (2008) له‌به‌غدا و
له‌كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌نووسى مالكى
هێزى پێشمه‌رگه‌ى به‌رِه‌سمى ناساند
كه‌هێزێكى ياسايى حكومه‌تى هه‌رێمه و
به‌شێكه له‌سيستمى به‌رگرى نيشتيمانى
عيراق و به‌پێى فه‌قه‌ره‌ى (5)ى
مادده‌ى (121) رێگه‌ده‌درێت هێزى
پاسه‌وانى هه‌رێم هه‌بێت، ئێمه‌ش
هه‌موو كاره‌كانى په‌يوه‌نديدار
به‌پێشمه‌رگه‌مان رێكخستووه بۆ
ئه‌وه‌ى له‌گه‌لأ هێزه‌كانى فيدرِاڵى
عيراق هه‌ماهه‌نگى رێكبخرێت، به‌لآم
ئه‌و ياداشتى لێگه‌يشتنه
نه‌گه‌يشتوه‌ته بوارى جێبه‌جێكردن و
نه‌بووه به‌برِيار، ئه‌گه‌ر بوو
به‌ياسا هيچ كێشه‌يه‌كمان نامێنێت و
بودجه و حه‌جم و جۆرى چه‌كى
دياريكراوى ده‌بێت.
*له‌ميدياى عه‌ره‌بى باس له‌وه
ده‌كرێت هێزه‌كانى پاسه‌وانى هه‌رێم
كاره‌كانيان له‌ناو هه‌رێمه‌وه مافى
چوونه ده‌ره‌وه‌يان نييه؟
-له‌رِووى ده‌ستوره‌وه وايه
كه‌ده‌ڵێت كۆمه‌ڵێك هێز ئه‌ركه‌كانيان
له‌ناو هه‌رێمه له‌وانه پۆليس و
ئاسايش و پێشمه‌رگه، به‌لآم ئه‌م
هێزانه چونكه به‌شێكه له‌عيراقى
فيدرِالأ كه‌واته هێزه‌كانيشمان
به‌شێكه له‌سيستمى به‌رگرى عيراق و
به‌پێى ياساش ئه‌ركى پێشمه‌رگه
له‌ناو هه‌رێمى كوردستانه و
ئه‌ركه‌كه‌ى پاراستنى هه‌رێمى
كوردستانه و هه‌ماهه‌نگييه له‌گه‌لأ
هێزه‌كانى تر بۆ جولآندنى هێزى
پێشمه‌رگه‌ش بۆ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم
ياداشتێكى له‌يه‌ك گه‌يشتنمان
مۆركردووه له‌نێوان كاك نێچير و
جه‌نرِالأ ميكسون فه‌رمانده‌ى
هێزه‌كانى باكوورى فره‌نه‌ته‌وه و
مۆفه‌ق روبه‌يعى نوێنه‌رى مالكى
كه‌تێيدا هاتووه ئه‌گه‌ر هێزى
پێشمه‌رگه له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم
ئه‌ركێك ئه‌نجامبداێت ده‌بێت
فه‌رمانده‌ى چه‌كدارانى نورى مالكى
داوا له‌فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى
پاسه‌وانى هه‌رێم و سه‌رۆكى هه‌رێم
بكات كه‌بچن بۆ جێگه‌يه‌ك
هه‌ره‌چه‌نده ليواى (34) له‌سه‌ر
داواى خۆيان بووه كه‌چوونه‌ته
ناوچه‌كه و ئه‌و ئاڵۆزيه‌ى ئێستاى
له‌سه‌ر دروستبووه.
*وه‌ك ده‌زانين هێزێكى زۆرى
پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌كانى خانه‌قينه
به‌بآ بوونى برِيارێكى سياسى يان
داواكارييه‌ك بۆ چوونيان ئه‌مانه
تاچه‌ند ياسايييه و تاچه‌نديش بۆ
هێزه‌كانى عيراق ده‌ستووريه كه‌بێنه
ناوچه‌كانى هه‌رێم؟
-له‌هه‌موو هه‌رێمى كوردستان سوپاى
عيراق هه‌يه ليواى سلێمانى سه‌ر
به‌فيرقه‌ى (4) باره‌گاكه‌ى
له‌سلێمانييه و كه‌س رێگريان نييه
له‌مه‌عسكه‌ر سه‌لام و له‌قه‌لآچوالان
و له‌رانيه و هه‌ولێر هه‌يه و
هه‌رچى هێزى ياسه‌وانى سنووره هه‌موو
سه‌ر به‌سه‌ر پۆليسى پاسه‌وانى سوپاى
عيراقه و (3) ليوايان هه‌يه له‌ناو
هه‌رێم و ئه‌وه‌شى ده‌ڵێت رێگه
به‌سوپاى عيراق نادرێت نارِاسته،
هاتنى سوپاى عيراق بۆ ناوچه‌ى
خانه‌قينيش فه‌رمانده سه‌ربازيه‌كانى
پرۆسه‌ى موژده‌ى چاكه به‌شێوازێكى
زۆر هه‌ڵه ده‌ستيان به‌پرۆسه كه‌كرد
به‌وه‌ى له‌جياتى دژى تيرۆرستان
بوه‌ستنه‌وه داوايان بكردايه
هاوكارييان بكه‌ن و ياخودسوپايان
برِۆنه‌وه و له‌لايه‌كى تريشه‌وه
به‌هوتاف كێشان به‌شێوه‌ى سه‌ربازى
سوپاى كۆنى عيراق هاتن به‌مه‌ش خه‌ڵكى
ناوچه‌كه ترسان و زه‌مانى كۆنى
به‌عسيان ده‌هاته‌وه به‌رچاو
كه‌بوونه هۆى ئاڵۆزى له‌سنووره‌كه
هێزى پێشمه‌رگه ماوه‌يه‌كى زۆره
له‌نزيك سنووره‌كانى ناوچه‌ى خانه‌قين
هه‌يه، واته سنوورى ئيداره‌ى هه‌رێم
و ناوچه دابرِاوه‌كان.
*داواكراوه هێزى پێشمه‌رگه
بگه‌رِێته‌وه سنوورى ئه‌و ناوچانه‌ى
پێش (9/4/2008) هيچ داوايه‌كى ره‌سمى
له‌و جۆره به‌ئێوه گه‌يشتووه ياخود
ئه‌مانه تاچه‌ند راسته؟
-يه‌كێك له‌هه‌ڵه‌كان كه گرژى
زيادبكا ئه‌و لێدوانانه‌يه كه
هه‌ندێك له‌به‌رپرسان ده‌يده‌ن
به‌داخه‌وه هه‌ندێك كه‌س له‌كۆمه‌ڵێك
به‌رپرسياريه‌تى سيادين كه‌لێدوانى
جۆراوجۆيان ده‌دا و داوايان ده‌كرد
پێشمه‌رگه ده‌بێت بۆ خه‌تى شين و باس
له‌چوونى پێشمه‌رگه بۆ ناوچه‌ى موسلأ
و ده‌بێت له ناوچه‌ى كه‌ركوك
بگه‌رِێـته‌وه كه‌ئه‌مانه‌ش له‌جياتى
چاره‌سه‌ر ئاگرى ئاڵۆزيه‌كانيان زياتر
خۆش ده‌كرد كه هه‌ندێكيان
به‌مه‌به‌ست ئه‌م كاره‌يانده‌كرد و
هه‌ندێكيشيان به‌نه‌شاره‌زاى ئه‌م
كاره‌يان ده‌كرد و ئه‌گينا هيچ
نووسراوێكى ره‌سميمان له‌حكومه‌تى
فيدراڵه‌وه پێنه‌گه‌يشتووه كه
داوابكات هێزه‌كانمان بكشێنينه‌وه
له‌و ناوچانه ئه‌و فسانه‌ش كه
ده‌كرێت كه‌س نازانێت سه‌رچاوه
گرتووى چييه.
*ئه‌و لێدوانانه وايكردووه هێزێكى
زۆر له خانه‌قين مۆل بدات و چه‌ك و
ئه‌سله‌حه‌ى زۆريان بۆ بنێردرێت؟
-بۆنه و پرۆپاگه‌ندانه فه‌رمانده‌ى
هێزى پێشمه‌رگه ره‌دى داواته‌وه
كه‌هيچ هێزێكى زۆر و چه‌كى قورس زۆر
نه‌نبێراوه‌ته ناوچه‌كه، به‌برِواى
منيش هێزێكى ئه‌وتۆ نه‌رِۆيشتوه،
به‌لآم كاره‌كه گه‌وره ده‌كرێت.
*تاكه‌ى ئه‌و هێزه له‌وێ
ده‌مێنێته‌وه؟
-هێزه نه‌رِۆيشتوه بۆئه‌وه‌ى
مه‌ترسىدروست بكات به‌رامبه‌ر
حكومه‌تى فيدراڵى عيراق ئه‌و هێزه‌ى
له‌وێيه بۆ پاراستنى ئه‌و ليژنه
بالآ سياسيه‌كه له‌وێييه ئه‌و
فه‌رماندانه‌شى كه‌له‌وێن هه‌ريه‌كه
و هێزێكى له‌گه‌لأ هۆى بردووه بۆ
پاراستن خۆيان و خه‌ڵك كه‌ده‌بين ئه‌و
وا ده‌زانن هێزێكى زۆر هاتووه
ناوچه‌كه و ئه‌و ليژنه‌ى له‌وێيه
به‌نيازى شه‌رِ نه‌چووه‌ته ناوچه‌كه
به‌ڵكو ده‌يه‌وێت ئاگر برِى كێشه‌كه
بكات به‌شێوازێكى سياسى.
*به‌لآم هێزه‌كانى سوپاى عيراق
له‌ناوچه‌كه نه‌كشاونه‌ته‌وه
ئه‌مانه مه‌ترسى زياتر ناكات؟
-هێزى سوپاى عيراق له‌خانه‌قين نييه،
به‌لآم له‌ده‌ره‌وه هه‌يه و
ناوچه‌كه سنوورى چالاكى فيرقه‌ى (5)ى
سوپاى عيراقه و داواشمان نه‌كردووه
سوپاى عيراق له‌ناوچه‌كه نه‌منێت،
به‌ڵكو داوامانكردووه نه‌يه‌نه ناو
شاره‌كان، چونكه ده‌ترسين هاولآتييان
كاردانه‌وه‌ى خراپيان هه‌بێت و كێشه‌ى
لێبكه‌وێته‌وه، داوامانكردووه
ئاسايش و پۆليس له‌ناو شاره‌كان بن و
هێزه‌كانى سوپاش له‌ده‌ره‌وه‌ى
شاره‌كان بێت، چونكه ئێستا تيرۆرستان
له‌سنوورى حه‌مرينن به‌ئه‌و سوپايه
بچێت ئۆپه‌راسيۆن له‌و ناوچه‌يه
بكات.
*ماوه‌يه‌كه وه‌ك مۆديل سوپاى ئێران
و توركيا خاكى هه‌رێم كوردستان
تۆپباران ده‌كرێت هه‌ڵويستێكى ئه‌وتۆ
نييه له‌به‌رامبه‌ريدا؟
-نه‌حكومه‌تى هه‌رێم نه‌حكومه‌تى
فيدراڵيش لێبێده‌نگه، به‌لآم
هۆكاره‌كانى بيانووى بوونى چه‌كدارانى
(pkk)
ياخود (پژاك)ه و ئه‌وه‌ش شاراوه
نييه كه‌ئه‌و ناوچه‌يه له‌سه‌رده‌مى
كۆنيش (pkk)
ياخود (پژاك) له‌ناو ئه‌و ولآتانه
چالاكى ئه‌نجامده‌ده‌ن حكومه‌تى ئێران
و توركيا به‌وه
وه‌لآميانده‌ده‌نه‌وه كه‌تۆپبارانى
ئه‌و ناوچانه‌ى هه‌رێم بكرێت، ياخود
ئه‌و هێزانه له‌سنووره‌كان نزيك
ده‌ينه‌وه ئه‌وانيش تۆپبارانى ئه‌و
سنوورانه ده‌كه‌ن وچه‌ندين جاريش
داواى راگرتنى ئه‌و كارانه‌مان
كردووه له‌زۆرێك له‌كه‌ناڵه جياجيا
سياسى و نێو نه‌ته‌وه‌يه‌كان
خۆناشكرێت ئه‌و تۆپبارانى ناوچه‌كانى
تۆ ده‌كات و تۆش بكه‌يته‌وه، ده‌بێت
له‌رِووى ياساييه‌وه داواى راگرتنى
ئه‌و تۆپابارانه بكرێت، وه‌كو
سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێميش
رامانگه‌ياندووه كه‌ناكرێت خاكى
هه‌رێم بۆ هه‌رِه‌شه‌كردن
له‌ده‌وڵه‌تانى دراوسآ به‌كاربهێنرێت
و لايه‌نگرى هيچ لايه‌م نين و
داواشمان له‌هه‌ردوو لاكردووه
له‌رِێگه ئاشتييه‌وه كێشه‌كان
چاره‌سه‌ربكه‌ن و ئێمه‌ش هاوكاريان
ده‌كه‌ين.
*جياوازييه‌كى زۆر له‌نێوان مووچه‌ى
پێشمه‌رگه و هێزه‌كانى سوپاى عيراقدا
هه‌يه له‌كاتێكدا تائێستاش بودجه‌ى
پێشمه‌رگه يه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه
ره‌نگه ئاينده‌ه‌يكى نادياريشى
هه‌بێت چى هه‌وڵێكى ترتان هه‌يه
بۆئه‌وه‌ى باروگوزارانى ژيانى
پێشمه‌رگه؟
-گه‌يشتووينه‌ته چه‌ند خاڵێك
له‌حكومه‌تى فيدرالأ كه مووچه‌ى هێزى
پێشمه‌رگه و كه‌م ئه‌ندامانيش
بخرێنه‌سه‌ر بودجه‌ى سيستمى به‌رگرى
عيراق، داوامانكردووه چۆن
وه‌زاره‌تى به‌رگرى، به‌رگرى له‌عيراق
ده‌كات و ميزانه‌كه‌ى سياديه و
ميزانيه‌ى ئێمه‌ش ببێته به‌شێك له‌و
ميزانييه سياديه، چونكه ئێمه‌ش
به‌رگرى له‌به‌شێك له‌عيراق ده‌كه‌ين
( كه‌هه‌رێمى كوردستانه) و
هه‌وڵه‌كانيش به‌رده‌وام ده‌بێت.
*زۆرجا باس ده‌كرێت له‌سه‌ر ژماره
رێك نه‌كه‌وتوون؟
-بێگومان، له‌كۆتايدا ده‌گه‌ينه
رێكه‌وتنێك ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر قه‌باره
و ياخود ژماره بێت كه‌بودجه و
پێداويسته‌كان له‌سه‌ر سوپاى عيراق
بێت.