كورد فيدرِاڵى ده‌وێت، به‌لاَم وه‌ك
ده‌وڵه‌ت مامه‌ڵه ده‌كات، ده‌بێ
ئالاَى عيراق هه‌ڵده‌ين كه‌چى ئالاَى
كوردستان به‌رزده‌كه‌ينه‌وه
”يه‌كێتى
و پارتى رێكنه‌كه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى
كێ سه‌رۆكى ليژنه‌ى وه‌به‌رهێنان بێت
له كه‌ركوك“
د.محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
سه‌رۆكى كوتله‌ى يه‌كگرتوو
له‌په‌رله‌مانى عيراق
* باس له‌وه ده‌كرێ
په‌يوه‌ندييه‌كانى كورد‌و عه‌ره‌ب
له‌به‌غدا وه‌ك پێويست نييه، ئه‌مه
جگه‌له‌وه‌ى له‌سه‌ردانه‌كانى وه‌فدى
حكومه‌تى هه‌رێم بۆ به‌غدا هيچ
ئه‌نجامێكى دڵخۆشكه‌رى تێدانه‌بووه
بۆ خه‌ڵكى كوردستان، هه‌رچه‌نده به
ئيجابى باسى سه‌ردانه‌كان ده‌كرێت،
به‌لاَم تائێستا مه‌سه‌له‌ى بودجه‌و
پێشمه‌رگه‌و ياساى نه‌وت يه‌كلايى
نه‌بۆته‌وه، پێتوايه به‌شێوه‌يه‌ك
له‌شێوه‌كان حكومه‌تى عيراقى نايه‌وێت
و وه‌ك پێويست ئيش بۆ حكومه‌تى هه‌رێم
ناكات!
- مه‌سه‌له‌ى كورد له‌به‌غداو هه‌موو
حكومه‌ته يه‌ك له‌دواى يه‌كه‌كانى
پێشوو به‌وه‌ى ئێستاشه‌وه به‌جدى
بيريان له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى
كورد نه‌كردۆته‌وه، چاوه‌رِێ بووين
كه‌ئه‌مجاره بۆچوونه‌كان بگۆرِێت كه
ئێمه رۆڵى سه‌ره‌كيمان هه‌بوو وه‌كو
كورد له دارِشتنه‌وه‌ى عيراقدا،
به‌داخه‌وه بۆچوونه‌كان جدى نين بۆ
چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پێچاويانه
به كۆمه‌ڵێ ترسى وه‌هميه‌وه، گوايه
دڵسۆزى يه‌ك پارچه‌ى خاكى عيراقن،
به‌و بيانووه‌ى ئه‌گه‌ر ره‌چاوى
مافه‌كانى كورد بكه‌ن عيراق
دابه‌شده‌بێت، كه ئه‌مه ترسێكى
وه‌هميه‌و له‌جێى خۆي‌دا نييه‌و
پێويسته كێشه‌ى كورد چاره‌سه‌ربكرێت،
به‌داخه‌وه ئه‌وانه‌ى پێشووتريش
نه‌يانوويست وه‌زعى كورد
چاره‌سه‌ربكرێ كه جه‌نگى تيرۆريان بۆ
سازاندو دواتر جه‌نگى مه‌زهه‌بى و
ئێستا ده‌يانه‌وێ جه‌نگى قه‌ومى
بسازێنن، كه ئه‌مانه نه‌يانتوانيوه
ئامانجه‌كانى خۆيان بپێكن و ئێستا
ده‌ستێك هه‌يه ده‌يه‌وێ سه‌رله‌نوێ
ئاڵۆزييه‌كى تر دروستبكات، ئێمه‌ش
هه‌ندێ جار بێ به‌رنامه‌ييه‌ك دياره
به ئيشه‌كانمانه‌وه، به‌رنامه‌يه‌كى
گشتگيرى نه‌ته‌وه‌ييمان و هه‌موومان
له‌سه‌ر به‌رنامه‌يه‌ك كۆكبين و
وابكه‌ين كيانى حزبايه‌تى بخه‌ينه
لاوه‌و گيانى نيشتيمانى جێى
بگرێته‌وه‌و پێويستمان به‌رِاى گشتى
جنوبى هه‌يه‌و ئه‌وان بزانن كه
پێويستمان به يه‌ك پارچه‌يى خاكى
عيراق هه‌يه‌و فيدرِاڵيمان ده‌وێت،
به‌چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى
كه‌ركوكه‌وه، به‌لاَم زۆرجار
مونافه‌سه‌ى حزبى پرۆژه‌و هه‌وڵه‌كان
له‌بار ده‌بات، يان هه‌ندێ جار
ته‌نسيقى ته‌واومان نييه له‌گه‌ڵ
مه‌ركه‌زداو بمانه‌وآ له‌گه‌ڵ هێزى
عيراقدا دژايه‌تى بكه‌ين، واته
هه‌ڵبژاردنى ميكانيزم و كار‌و كاتى
گونجاو بۆ كايه‌كان گرنگه.
*ماليكى له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا ده‌ڵێ
"ئيبراهيم جه‌عفه‌رى له‌سه‌ر كه‌ركوك
پۆستى سياسى له‌ده‌ستدا، منيش
ئاماده‌م له‌سه‌ر كه‌ركوك گيانى خۆم
دابنێم، ئه‌مه تاچه‌ند خه‌ته‌ره؟
- لێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت دڵسۆزى بۆ
چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان نييه،
كه‌ركوك سه‌ربه هه‌رێمى كوردستان بێت
يان سه‌ربه به‌غدا بێت، چى بۆ ماليكى
ده‌گۆرِێت، ماليكى سه‌رۆك وه‌زيرانى
عيراقه و كوردستانيش به‌شێكه له
عيراق، ئه‌م بۆچوونه هه‌ڵه‌يه‌و
ماليكى خۆى به سه‌رۆك وه‌زيرانى
سلێمانى و دهۆكيش ده‌زانێت هه‌روه‌ك
چۆن خۆى به سه‌رۆك وه‌زيرانى رومادى
و به‌سره ده‌زانێت، ئه‌م عه‌قڵيه‌ته
سه‌قه‌ته كه وابزانێ كه‌ركوك
ده‌وڵه‌تێكى تر داگيركردووه، ئه‌م
عه‌قڵيه‌ته نايه‌ڵێ چاره‌سه‌رى
كێشه‌كانى عيراق بكرێـن، ده‌بێ
له‌سه‌ر بسته زه‌وييه‌كى سنووره‌كانى
هه‌رێمى كوردستان گيانى خۆى دابنێ
به‌لايه‌وه ئاسايى بێت نه‌ك كه‌ركوك،
به‌لاَم باسى عيراق و ئه‌م به‌شه
سه‌ر به عيراق يان كوردستان بێت هيچ
له مه‌سه‌له‌كه ناگۆرِێت، بۆيه
ئه‌و بيركردنه‌وه‌ى ماليكى هه‌ڵه‌يه‌و
ئه‌گه‌ر وابيربكه‌نه‌وه
به‌هه‌ڵه‌داچووه.
* به‌لاَم ئه‌وان ترسيان له‌وه
هه‌يه كه گێرِانه‌وه‌ى كه‌ركوك بۆ
سه‌ر هه‌رێمى كوردستان له‌دواجاردا
كوردستان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆيى
ده‌رِوات و كه‌ركوك وه‌ك ژێرخانێكى
ئابوورى گرنگه بۆ كوردستان؟
- ئه‌مه ترسێكى بێ جێيه، كورد هه‌قى
خۆيه‌تى ببێ به ده‌وڵه‌ت كه ئێستا
بێ ناسنامه‌ن، به‌لاَم مافى خۆيه‌تى
جيايه له‌وه‌ى كه مومكينه.
هه‌روه‌ها ره‌خنه‌م له‌هه‌ندێ
مامه‌ڵه‌ى خۆشمان هه‌يه،
برِيارمانداوه فيدرِاڵى بين، به‌لاَم
وه‌ك ده‌وڵه‌تێك ته‌سه‌رِووفات
ده‌كه‌ين كه ئه‌مه له
به‌رژه‌وه‌نديمان نييه، ئێمه
ئالاَى عيراقمان گۆرِى بۆچى
هه‌ڵيناده‌ين، له رێپێوانه‌كانماندا
ده‌بوايه ئالاَى عيراقمان
هه‌ڵبكردايه نه‌ك ئالآى كوردستان
بۆئه‌وه‌ى به‌ده‌رودراوسێمان بوتايه
ئێمه دابه‌شكردنى عيراقمان ناوێت و
له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنى عيراقدانين،
بۆئه‌وه‌ى خه‌ڵك نه‌يكات به شايعه،
ئێمه داواى مافه‌كانى گه‌لى كورد
ده‌كه‌ين له چوارچێوه‌ى خۆي‌دا، باسى
ئه‌وه نييه ده‌وڵه‌تێكى كوردى
له‌سه‌ر ئه‌ساسى نه‌ته‌وه‌يى
دروستبێت، ئێستا له‌سه‌ر ئه‌ساسى
قه‌ومى ده‌وڵه‌ت فه‌شه‌لى هێناوه.
* له‌دانيشتنى په‌رله‌ماندا ئه‌گه‌رى
ئه‌وه هه‌يه ماده‌ى (24) جارێكى تر
ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێته‌وه، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا باس له‌وه ده‌كرێ كه
به‌غدا داوايكردووه پێشمه‌رگه
له‌ناوچه‌كانى موسڵ و خانه‌قين و
كه‌ركوك بكێشێته‌وه؟ ئايا ئه‌مانه
فشارنييه بۆ سه‌ر ماده‌ى (140)و
دواخستنى؟
- هه‌ميشه هه‌ردوو عه‌قڵيه‌ته‌كه
ئه‌وه‌ى له‌مه‌ركه‌ز زاڵه دڵسۆزنييه
بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، ئه‌و
عه‌قڵه‌يه‌ته‌ش كه مامه‌ڵه‌ى پێ
ده‌كه‌ين به‌ره‌لاَمان كردووه بۆ
هه‌ندێ ته‌سه‌رووفاتى مه‌يدانى، ئێمه
ده‌زانين ته‌ئيجيجى راى گشتى عه‌ره‌بى
مسوڵمان كردووه دژى كه‌ركوك و
خانه‌قين و شوێنه‌كانى تر، له
كه‌ركوك و دياله‌ش ته‌سه‌روفاتى
مه‌يدانى مه‌سئولينى خۆمان له‌و
شوێنانه به‌گيانێكى هه‌ست به
به‌رپرسيارێتييه‌وه مامه‌ڵه ناكه‌ن،
ئازارى خه‌ڵك ده‌ده‌ن و حسابمان بۆ
هاوبه‌شه‌كانمان له‌و شوێنانه
نه‌كردووه.
* ئێوه وه‌كو ليستى يه‌كگرتوو
له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانيدا له‌سه‌ر
مه‌سه‌له‌كان هاورِان، به‌لاَم
له‌ئيمتيازاتدا بێبه‌شن، ئايا ئه‌وه
له ترسايه يان له‌به‌ر
به‌رژه‌وه‌ندى ميلله‌ته؟
- ئێمه به‌رنامه‌ى خۆمان
جێبه‌جێده‌كه‌ين، به‌ڵێنمان به
خه‌ڵكى خۆمانداوه كه له‌سه‌نگه‌رى
داكۆكي كردنين له‌مافه ره‌واكانيان و
پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كان، ئه‌مه‌ش
واجبێكه له‌سه‌ر خۆمانمان داناوه‌و
منه‌ت به‌سه‌ر كه‌سدا ناكه‌ين،
به‌ته‌ماى سوپاسى كه‌سيش نين، به‌لاَم
ئه‌وه كه مافمان پێشێلده‌كرێت،
حه‌قه ئه‌وان نه‌يكه‌ن و به‌گيانێكى
نيشتيمانييه‌وه نه‌يكه‌ن، ئێمه
هه‌رچى بين رۆڵى ته‌واوكارى ده‌بينين،
به‌جدى ده‌مانه‌وێ كێشه‌ى
ميلله‌ته‌كه‌مان چاره‌سه‌رببێ،
ئه‌گه‌ر هه‌ر مافێكمان لاى
هاوپه‌يمانييه‌وه پێشێلبكرێت، مادام
بۆ كورده زۆر گرفتمان نييه،
ئه‌وه‌نده‌ى به‌رژه‌وه‌ندى بالاَى
ميلله‌تمان له‌به‌ر چاوه،
به‌رژه‌وه‌ندى حزبيمان چاو لێ نييه‌و
لاى ئێمه حزب وه‌سيله‌يه‌و ده‌بێ
خزمه‌تكاربێت، ئه‌گه‌ر مافه‌كانمان
دابينبكه‌ن ئه‌وه بۆ خۆيان
گه‌وره‌ييه‌و پێكه‌وه ژيان قووڵتر
ده‌كه‌ينه‌وه‌و زياتر ده‌بينه جێگه‌ى
متمانه‌ى ئه‌ملاولا.
* داواى وه‌زاره‌تى دادتان كرد،
به‌لاَم تائێستا به‌رِه‌سمى نه‌دراوه
به‌ئێوه؟
- وه‌زاره‌تى داد به‌شى كورده‌و
دراوه به يه‌كگرتوو، م.دين‌دار
نه‌جمان دۆسكى يه كه كه‌سێكى شياوه
له‌و بواره‌داو كانديده، ياساييه‌كى
دياره‌و له‌دارِشتنى ده‌ستووردا
به‌شداربووه‌و يه‌كێك بوو له‌و پێنج
كه‌سه‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان
هه‌ڵيان بژارد بۆ دارِشتنه‌وه‌ى
ده‌ستوور.
* حزبه ئيسلاميه‌كان له كوردستان
به‌وه تۆمه‌تبارن كه په‌يوه‌ندييان
له‌گه‌ڵ ئێران و سعوديه به‌هێزه‌و
يه‌كگرتووش ده‌عمى ماددي له‌و
ولاَتانه وه‌رده‌گرن؟
- ئه‌مانه هيچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێكيان
نييه، ئه‌وه هه‌مووى گيانى به
دوژمنكردن و به‌دگومانييه كه خه‌ڵك
مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كات، ئێمه
په‌يوه‌نديمان له‌گه‌ڵ سعوديه‌و ئێران
به‌و مانايه‌ى تۆ باسى ده‌كه‌يت
نييه، به‌لاَم په‌يوه‌نديمان له‌گه‌ڵ
ده‌وڵه‌تانى دراوسێ وه‌كو به‌شێك له
هاوكێشه‌ى سياسى عيراق هه‌يه،
ته‌نانه‌ت ئێمه
نوێنه‌رايه‌تييه‌كانمان له سورياو
توركيا و ئێران و شوێنه‌كانى تر
كشانه‌وه، چونكه بووينه به‌شێك له
هاوكێشه‌ى سياسى عيراق وتمان پێويست
ناكات و له‌رِێى سه‌فاره‌ته‌كانه‌وه
ئيشى خۆمان ده‌كه‌ين، ئێمه
دۆستايه‌تيمان له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رمان
هه‌يه‌و له‌سه‌ر حسابى
ميلله‌ته‌كه‌مان ئه‌م دۆستايه‌تييه
ناكه‌ين و هيچ ئيلتيزامێك له
نێوانماندا نييه له‌گه‌ڵ هيچ
كه‌سێكدا.
* به‌لاَم كاديرانى خواره‌وه‌ى
يه‌كگرتوو زۆرجار گله‌يى ئه‌وه
ده‌كه‌ن كه يه‌كگرتوو شه‌فاف نييه
له مه‌سه‌له‌ى داراييدا؟
- به‌پێچه‌وانه‌وه باوه‌رِناكه‌م
كه‌س هه‌بێ به‌قه‌د كاديرى يه‌كگرتوو
بزانێ ئێمه سه‌رچاوه‌ى مادديمان
چۆنه و چۆن دابه‌شده‌كرێت، يه‌ك
دينار له‌ناو يه‌كگرتوودا ون نابێت،
له‌ناو يه‌كگرتوودا هه‌موو كه‌س
ده‌زانێ ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ندو مه‌كته‌ب
و (م.س) و وه‌زيرو
په‌رله‌مانتاره‌كانمان چه‌نديان
هه‌يه، درێژه‌ى حزب له‌وانه‌ش
جياده‌كرێته‌وه‌كه ئه‌ندام
په‌رله‌مان و وه‌زيرن.
* گوايه وه‌زيرو ئه‌ندام
په‌رله‌مانه‌كانتان (40%)ى
موچه‌كانيان ده‌گێرِنه‌وه بۆ حزب به
پێچه‌وانه‌ى عه‌لمانى كه موچه له
حزبه‌كه‌يان و حكومه‌تيش وه‌رده‌گرن؟
- ئاگادارى ئه‌وان نيم، به‌لاَم ئێمه
هيچ كه‌سێك موچه له حزب وه‌رناگرێت
ئه‌گه‌ر له ده‌زگايه‌كى حكومه‌تدا
بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌برِيارى
(م.س) رێژه‌ى (40%)و به‌ره‌وژوور
ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ حزب، ته‌نانه‌ت
هه‌ندێ جار ده‌گاته (60%)يش، خۆ
ئه‌گه‌ر به‌وردى حسابى بكه‌يت موچه‌ى
ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زيره‌كانمان
له (60%)ى موچه‌كانيان ده‌رِوات بۆ
حزب، به‌لاَم ئه‌وانه‌ى له
په‌رله‌مانى كوردستانن له (30%)ى
ده‌گێرِێته‌وه بۆ حزب، چونكه
موچه‌كانيان له په‌رله‌مانتاره‌كانى
به‌غدا كه‌متره.
* له كۆنگره‌ى يه‌كگرتوودا به‌هه‌مان
شێوه‌ى حزبه عه‌لمانييه‌كان جگه‌له
حزبى شوعى سكرتێرى حزبه‌كه
نه‌گۆرِدرا كه ده‌بوو له حزبى
ئيسلاميدا پێچه‌وانه بووايه، ئايا
ده‌سه‌لاَتى ئه‌ميندار
كه‌مكراوه‌ته‌وه وه‌ك باسده‌كرێ؟ يان
هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى به‌تاك
ده‌سه‌لاَتى يان كه‌سايه‌تى خۆيه‌وه
هه‌يه؟
- ته‌نيا گۆرِين هيچ نييه، ئه‌گه‌ر
له‌به‌ر گۆرِين بێت، م.سه‌لاحه‌دين
نه‌ك له كۆنگره‌ى پێنجه‌م له
كۆنگره‌ى چواره‌ميشدا وتى "من خۆم
هه‌ڵنابژێرم، به‌لاَم كۆنگره به
به‌رژه‌وه‌ندييان نه‌بينى،
سه‌ركردايه‌تيش كه‌س خۆى
هه‌ڵنه‌بژارد، ئه‌مجاره گۆرِانكارى
زۆر دروست بوو، ئه‌ويش زياتر
به‌دامه‌زراوه‌كردنى حزب هاته
ئاراوه كه ده‌زگايه‌ك تايبه‌ت
به‌سه‌ركردايه‌تى و (م.س)و ئه‌وانه‌ى
ئه‌هلى ته‌جروبه‌و خيبره‌ن به‌ناوى
شوراى كشتيه‌وه دامه‌زراوه،
ده‌زگايه‌كيش به‌ناوى ئه‌ميندارێتى
پێكهێنراوه، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌م
دامه‌زرانه له‌سه‌ر پێى خۆيان
دامه‌زران، ده‌شێ كه‌سێك بگۆرِێت يان
نه‌گۆرِێت و گۆرِينى
كه‌سايه‌تييه‌كانيش ره‌نگه زۆر
كاريگه‌رى نه‌بێت، له‌م قۆناغه‌دا
به‌پێويست نه‌زانرا كه هه‌نگاوێكى
وابنرێ كه بڵێن هه‌نگاوێك نرا.
* ئه‌ندامێكى (م.س) يه‌كگرتوو ده‌ڵێ
له دواى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى
پێشوو پارتى داواى له يه‌كگرتوو
كردووه كه كه ببێ به هاوپه‌يمانى
بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت و له‌داهاتوودا
وه‌ك يه‌ك دابه‌شيده‌كه‌ن، به‌لاَم
ئێوه ره‌تتانكردۆته‌وه بۆچى؟
- ئێمه حه‌زمان نه‌كردووه له
ته‌ره‌فێك بين دژى ته‌ره‌فێكى تر
بوه‌ستين، كه‌س به‌زياد نابينين له
كوردستان ته‌نانه‌ت پيره ژن و پيره
پياوێكيش چ جاى لايه‌نێكى سياسى،
داواى له‌و جۆره‌شم بيرنايه‌ته‌وه
كه داوايان لێكردبين دژى يه‌كێتى
بچينه لاى پارتى و به‌و شێوه‌يه
خرابێته‌رِوو به پێچه‌وانه‌شه‌وه،
ئێمه دۆستى هه‌موو لايه‌كين و كه‌س
داواى له‌و جۆره‌شمان لێناكات، چونكه
هه‌موومان پێكه‌وه گه‌وره‌ين و
پێكه‌وه جوانين، له كێشه‌كانيشمان
كه‌سمان لێ زياد نييه، نابێ له‌دژى
كه‌سيش هه‌ڵوێست وه‌ربگرين.
* زۆرجار باس له‌وه‌ده‌كرێ ئه‌ندام
په‌رله‌مانى عيراق ديموكراسى تره له
په‌رله‌مانى كوردستان و ئيشوكاره‌كان
باشتر ده‌رِوات به‌رِێوه؟
- ئه‌مه راسته، هه‌رچه‌نده عيراق
به بارودۆخێكى خراپ‌دا تێپه‌رِى،
به‌لاَم گيانى مونافه‌سه‌و ديموكراسى
بوون له‌وێ زۆرتره، لێره
به‌داخه‌وه حزب زاڵه به‌سه‌ر كارى
حكومه‌تدا، به‌حزبكردنى ده‌زگاكانى
حكومه‌ت زۆر شتى له‌بار بردووه، نه‌ك
په‌رله‌مان به‌ڵكو رۆڵى حكومه‌تيشى
وه‌كو پێويست نه‌هێشتووه، بۆنموونه
بۆچى وه‌به‌رهێنان وه‌ك پێويست
گه‌شه‌ناكات، له‌كاتێكدا ياساى
وه‌به‌رهێنان هه‌يه، به‌رپرسه
حزبييه‌كان نايه‌ڵن و هه‌ركه‌س ويستى
وه‌به‌رهێنان بكات ده‌بێ پشكى ئه‌وانى
تێدابێت، به‌داخه‌وه ده‌بوايه
سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان و
حكومه‌ت ئه‌مه‌ى نه‌هێشتايه، بۆيه
وه‌به‌رهێنان گه‌شه ناكات، ده‌بێ
ولاَتى خۆمان ئاوه‌دانبكردايه‌ته‌وه‌و
باجمان كه‌مبكردايه‌ته‌وه.
باسى وه‌به‌رهێنانت كرد، ئه‌و بودجه‌ى
بۆ وه‌به‌رهێنان دانراوه بۆ ئه‌مساڵ
نزيكه‌ى (12-13) مليار دۆلاره‌و
تائێستاش يه‌كێتى و پارتى له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ى كێ سه‌رۆكى ليژنه‌ى
وه‌به‌رهێنان بێت له كه‌ركوك
رێكنه‌كه‌وتوون، كه كه‌ركوك تائێستا
له‌وه‌به‌رهێنان بێ به‌شه و بودجه‌ى
هه‌رێم نزيكه‌ى (10) ملياره‌و خه‌ڵك
تادێت گله‌ييه‌كانى له حكومه‌ت زياتر
ده‌بێ، له‌و مه‌سه‌لانه‌ى كه
ئاماژه‌ت پێكرد نه‌ك له كه‌ركوك
يه‌كێتى و پارتى له دهۆك و هه‌ولێرو
سلێمانى موه‌فه‌ق نه‌بوون، ئێمه
ده‌چين موچه بۆ خه‌ڵك ده‌برِينه‌وه
كه ئه‌مه‌ش به (لاستهلاك)كردنى
ميلله‌ته، ئه‌سڵ ئه‌وه‌يه هاوكارى
زراعه بكه‌ين و بوارى گه‌شه‌پێدان و
به‌رهه‌مهێنان ببوژێنينه‌وه، به‌لاَم
هه‌رده‌بێ موچه بدرێت و زيادبكرێ
بۆئه‌وه‌ى سبه‌ينێ ده‌نگ بدات ئه‌مه‌ش
زه‌ره‌ر بۆ حزب پێش ئه‌وه‌ى
زه‌ره‌ربێت بۆ ميلله‌ت، چونكه
حزبايه‌تى واناكرێ و ئه‌مه‌ى ئێمه
موماره‌سه‌ى ده‌كه‌ين، ئه‌گه‌ر
خزمه‌تتكرد كه‌س ناتوانێ بتهێنێته
دواوه، خزمه‌تت كرد خه‌ڵك خۆى ده‌نگت
پێده‌دات.
* ئايا پێتوانييه‌كه حكومه‌ت خۆى
باشتر ناكات له‌به‌رئه‌وه‌يه حزب
موعاره‌زه نييه‌و ئه‌و حزبانه‌ش كه
ده‌نگى نارِه‌زاييان هه‌بوو به‌گۆشت و
ئێسقانه‌وه تێكه‌ڵى ده‌سه‌لاَت بوون؟
- واقعى كوردستان موعاره‌زبوون
هه‌ڵناگرێت ياساى موعاره‌زه‌ش نييه،
جگه‌له‌وه خۆ ئێمه له حكومه‌تداين
و وه‌ك ده‌ڵێ به‌گۆشت و ئێسقانه‌وه
له‌گه‌ڵ يه‌كێتى و پارتى تێكه‌ڵ
بووين، كه‌چى مديرى مه‌كته‌بێكمان
پێرِه‌وا نابينرێت.