ئالاَ تاڵه‌بانى
ئه‌ندامى ليستى هاوپه‌يمانى كوردستان
له په‌رله‌مانى عيراق
”تائێستا
مه‌سه‌له‌ى ناوچه‌كانى خانه‌قين
نه‌هاتۆته په‌رله‌مان و باسيش
نه‌كراوه“
تايبه‌ت
به‌رِێبازى ئازادى: له دانيشتنه‌كانى
دوو رۆژى رابردووى په‌رله‌مانى عيراق
برِيارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ليژنه‌ى
جێبه‌جێكردنى ياساى هه‌ڵبژاردنه‌كان
دراو، ئه‌م برِياره بۆ ئه‌ندامانى
په‌رله‌مان برِيارێكى
چاوه‌رِواننه‌كراو بوو، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا تائێستا مه‌سه‌له‌ى مادده‌ى
(24) هه‌ربوونى ماوه‌و كێشه‌ى
خانه‌قينيش نه‌چۆته په‌رله‌مان،
له‌باره‌ى دانيشتنه‌كانى په‌رله‌مانى
كوردستان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و
ليژنه‌يه، ئالاَ تاڵه‌بانى ئه‌ندامى
ليستى هاوپه‌يمانى كوردستان له
په‌رله‌مانى عيراق به‌رِێبازى ئازادى
راگه‌ياند "زۆربه‌ى ئه‌ندامان
به‌ليستى هاوپه‌يمانيشه‌وه پێيان باش
بوو كه ئه‌م ليژنه‌يه
هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، چونكه ئه‌م
ليژنه‌يه ليژنه‌يه‌كى بچووك بوو
به‌سه‌رۆكايه‌تى سه‌رۆكى په‌رله‌مان،
چه‌ند ئه‌ندامێك له نه‌ته‌وه‌كانى
كورد‌و توركمان وتمان ره‌نگه باش بێت،
به‌لاَم ئه‌وه‌ى كه‌رِوويدا شتێكى
چاوه‌رِواننه‌كرابوو، كه سه‌رۆكى
په‌رله‌مان رايگه‌ياند "ئه‌و
ليژنه‌يه بێ توانايه، نه‌يتوانيوه
ببێته ناوه‌ندى برِيارو تواناى
ده‌ركردنى برِيارى نييه، جارێكى تر
بابه‌ته‌كه‌ى گه‌رِانده‌وه بۆ
ليژنه‌ى ياساى په‌رله‌مان، وتيشى
"مه‌شهه‌دانى خۆى به‌رپرسه له
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و ليژنه‌يه،
چونكه تا رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو
رێككه‌وتن كرابوو كه باسه‌كانى
ديمستۆرا بخرێته به‌ر باس و
لێكۆڵينه‌وه، سه‌رۆكى په‌رله‌مان خۆى
نه‌يويستووه ئه‌و موناقه‌شانه
به‌رده‌وام بێت و به‌داخه‌وه خۆى
ليژنه‌كه‌ى هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه.
دواتر
سه‌باره‌ت به مادده‌ى (24) كه
تاچه‌ند ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى هه‌يه
بێته‌وه ناو باسى په‌رله‌مان و
جارێكى تر ده‌نگى بۆ بدرێته‌وه،
ئالاَ تاڵه‌بانى وتى "مادده‌ى (24)
ماوه‌و كۆمه‌ڵێ له‌ولايه‌نانه
به‌شێكيان تائێستا باس له‌م مادده‌يه
ده‌كه‌ن و پێموانييه جارێكه ئه‌م
مادده‌يه برِوات و قه‌سه‌ى
له‌سه‌ربكرێت، ئێستا باس له‌وه‌ده‌كرێ
كه ئه‌و نه‌قده‌ى له ريئاسه‌وه
هاتووه، شتێكى ياساييه‌و له‌سه‌ر
ئه‌و ئه‌ساسه نابێ مادده‌ى (24) باس
بكرێ و به‌ديلى بۆ بدۆزرێته‌وه،
ره‌نگه ئه‌و لايه‌نانه‌ى كه له‌گه‌ڵ
مادده‌ى (24)ن ره‌خنه‌ى ئه‌م برِياره
بگرنه‌وه‌و ئه‌وكاته شتێكى باش نابێت
و ئه‌و كاته‌ش سه‌رۆكايه‌تى كۆمار
ده‌توانێ ئيمزاى له‌سه‌ر نه‌كاته‌وه.
دواتر
سه‌باره‌ت به‌و كێشانه‌ى كه‌له
ناوچه‌ى خانه‌قين دروستبوون و تاچه‌ند
ئه‌م كێشانه دێته په‌رله‌مان و
قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌كرێ؟ ئالاَ
تاڵه‌بانى وتى "تائێستا په‌رله‌مان
قسه‌يان نه‌كردووه له‌سه‌ر
مه‌سه‌له‌ى خانه‌قين و نه‌هاتۆته ناو
باسى كۆبوونه‌وه‌كانى
په‌رله‌مانه‌وه، ره‌نگه له
دانيشتنه‌كانى داهاتوودا باس بكرێت،
به‌لاَم تائێستا باس نه‌كراوه.