”ئه‌حمه‌د
ده‌نيز به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى
ده‌ره‌وه‌ى
(pkk)
قه‌ره‌يه‌لاَن هيچ نامه‌يه‌كى بۆ
مه‌سعود بارزانى نه‌ناردووه
”هيچ كه‌سێك له (pkk)
جيانه‌بۆته‌وه‌و دكتۆر عه‌لى و
هاوه‌ڵه‌كه‌ى پاش دادگاييكردن
رۆيشتوون“
دواى ئه‌وه‌ى له‌هه‌ندآ ناوه‌ندء
ئاژانسى هه‌واڵه‌وه ئه‌وه
بلآوكرايه‌وه كه‌چه‌ند كه‌سێك
له‌پارتى كرێكارانى كوردستان (pkk)
جيابوونه‌ته‌وه‌ء هاتوونه‌ته
ريزه‌كانى پارتييه‌وه گوايه موارد
قه‌ره‌يه‌لآن لێپرسراوى ده‌سته‌ى
سه‌رۆكايه‌تى (pkk)
له نامه‌يه‌كدا داواى له مه‌سعود
بارزانى سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى
كوردستان كردووه كه‌وا ئه‌و كه‌سانه
بگه‌رِێنێته‌وه بۆ ناو هێزى پاراستنى
گه‌ل، به‌لآم ئه‌حمه‌د ده‌نيز
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى
ده‌ره‌وه‌ى (pkk)
له‌لێدوانێكدا بۆ رێبازى ئازادى ئه‌م
هه‌والآنه‌ى ره‌تكرده‌وه‌ء وتى "ئه‌م
هه‌والآنه له‌هه‌ندآ رۆژنامه‌دا
بلآوكراوه‌ته‌وه‌ء ته‌نها ده‌يانه‌وآ
بانگه‌شه‌يه‌ك بۆ خۆيان بكه‌ن، بۆيه
ده‌ڵێم ئه‌م هه‌والآنه راست نينء
چه‌ند شتێكى تريشيان بلآوكردۆته‌وه
كه‌دووره له‌رِاستىء ئه‌خلاقياتى
رۆژنامه‌نووسييه‌وه، كه‌ده‌ڵآ (19)
كه‌س له(pkk)
قوتبوونه‌ته‌وه‌ء چوونه‌ته ريزه‌كانى
پارتى ديموكراتى كوردستانه‌وه،
ته‌نانه‌ت به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون
ده‌ڵێن كه‌وا ئێمه نامه‌مان بۆ كاك
مه‌سعود ناردووه، بۆيه ئێمه وه‌كو
مه‌كته‌بى ده‌ره‌وه هه‌موو ئه‌مانه
وه‌كو هێرشێك بۆسه‌ر (pkk)
سه‌يرده‌كه‌ين، ده‌نيز وتى "ئه‌م
هه‌والآنه‌ش وه‌كو ئه‌و بانگه‌شه
درۆيه وايه كه فه‌رماندارى توركيا
وتى "ئێمه (pkk)
له‌ماوه‌يه‌كى كه‌مدا ناهێڵين،
له‌كاتێكدا سه‌رقاڵى كۆنگره‌ينء هه‌ر
به‌م بۆنه‌يه‌شه‌وه چه‌ند برِيارێكى
گرنگ ده‌رچوو، كۆنگره‌ش
به‌سه‌ركه‌وتوويى كۆتايى هات، ئه‌م
هێرشه‌ش بۆئه‌وه‌يه كه‌ده‌يانه‌وێت
ئه‌نجامه‌كانى كۆنگره لاوازبكه‌نء
له‌سه‌ر راى گشتى ده‌نگنه‌داته‌وه
ئه‌وه ئامانجه‌كه‌يانه"
هه‌روه‌ها ده‌نيز روونيشيكرده‌وه
كه‌هه‌ندآ لێدوانى تر‌ى توركى
ئاشكرابوو كه‌له‌ناو هه‌ندآ
له‌رۆژنامه كوردييه‌كاندا بلآوبۆوه
بۆيه ئێمه پێي ده‌ڵێين ئه‌وانه
خۆفرۆشن كه هه‌ندآ هه‌واڵى نارِاست
بلآوده‌كه‌نه‌وه‌ء ده‌يانه‌وآ خزمه‌ت
به توركيا بكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه هيچ
كه‌سێك له(pkk)
جيانه‌بۆته‌وه‌ء نامه‌ش ئارِاسته‌ى
هيچ كه‌سێك نه‌كراوه.
سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له‌ى
جيابوونه‌وه‌ى (د. عه‌لى)يش كه‌له‌ناو
(pkk)دا
چوونه‌ته ده‌ره‌وه ئه‌حمه‌د ده‌نيز
وتى "مه‌سه‌له‌ى د. عه‌لىء ئه‌وان
ئه‌وه سآ مانگ له‌مه‌وپێش روويداوه،
له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌وان هاتنه
دادگاييكردنء له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا
دادگا ئه‌نجامى خۆى راگه‌ياندء
ئيشءكارى ئه‌وان وه‌ستێنراء ئه‌ويش
له‌ئه‌نجامدا چوو خۆى ته‌سليمى پارتى
كرد، ته‌نها يه‌ك كه‌سى ديكه‌شى
له‌گه‌ڵدايه، جگه‌له‌وه هيچ كه‌سێكى
ديكه له‌گه‌لأ ئه‌ودا نه‌رِۆيشتووه‌ء
كه‌سيش له(pkk)
نه‌هاتۆته جيابوونه‌وه،
به‌پێچه‌وانه (pkk)
ئێستا به‌هێزتره‌ء (pkk)
له‌كۆنگره‌دا برِيارء باوه‌رِى خۆى
نوێكرده‌وه‌ء جه‌ختى زياتر له‌سه‌ر
مه‌سه‌له‌ى تێكۆشانء به‌رخۆدان
كرده‌وه‌ء برِياريشى داوه كه‌ئه‌م
مه‌سه‌لانه باشتر بكات.
دواتر سه‌باره‌ت به‌و تيۆره‌ى كه‌باس
ده‌كرێت كه‌هه‌ر كه‌سێك له (pkk)
جياببێته‌وه‌ء نيازێكى هه‌بێت
ده‌كوژرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه كه‌مال
شاهێنء كانى يه‌ڵمازيان له‌شارى
سلێمانى كوشت، سه‌باره‌ت به‌وه‌ش
كه‌ئايا تاچه‌ند ئه‌گه‌رى كوشتنى د.
عه‌لىء هاوه‌ڵه‌كه‌ى هه‌يه
له‌كاتێكدا له (pkk)
هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه،
له‌مباره‌يه‌وه ئه‌حمه‌د ده‌نيز وتى
"د.عه‌لى له‌ژێر مه‌ترسى (pkk)دا
نييه‌ء ئه‌گه‌ر ئه‌مه شتێكى راست بێت
ئه‌وا له‌مێژبوو د. عه‌لى كوژرابوو،
بۆيه ئێستا ئه‌مه ئامانجى (pkk)
نييه، به‌لآم هه‌ر كه‌سێك بيه‌وآ
ده‌نگى كوردان نه‌هێڵآء خه‌فه‌ى بكاتء
دژايه‌تى ده‌نگى ئازاديخوازانه‌ى (pkk)
بكاتء بيه‌وآ لاوازى بكات، به‌رِاستى
ئه‌وه شتێكى قبووڵ نه‌كراوه‌ء
ناتوانين چاوپۆشى لێبكه‌ين، به‌لآم
د.عه‌لى خه‌باتێكى زۆرى كردووه‌ء
به‌رپرسيارێتى خۆى له‌هه‌رێمێكدا
ده‌كرد، به‌لآم دواى دادگاييكردن
ئه‌وبه‌رپرسيارێتيه‌ى لێ
سه‌ندرايه‌وه‌ء سه‌ربه‌ست كرا.
سه‌باره‌ت به‌داواى گه‌رِانه‌وه‌ى د.
عه‌لى كه گوايه قه‌ره‌يه‌لآن داواى
گه‌رِانه‌وه‌ى كردووه به‌رِه‌سمى
له‌لاى براده‌رانى پارتى؟ ده‌نيز وتى
"بۆ گه‌رِانه‌وه‌ى د. عه‌لى كه‌س هيچ
نامه‌يه‌كى نه‌نووسيوه‌ء نه‌ناردووه،
به‌ڵكو ئه‌مه شاييعه‌يه‌ء هه‌ندآ
رۆژنامه‌وان بۆ گه‌رمكردنى
هه‌واڵه‌كه‌ى خۆيان شتى وا
بلآوده‌كه‌نه‌وه‌ء ده‌يانه‌وآ برِيارء
راسپارده‌كانى كونگره لاواز
ده‌ربخه‌ن، به‌لآم هه‌موو ئه‌مانه
راست نينء له ماوه‌يه‌كى تريشدا بۆ
راى گشتى ئاشكرا ده‌بێت.
دواتر سه‌باره‌ت به‌و لێدوانانه‌ى
ئه‌م دواييه‌ى حزبى ديموكراتى
كوردستانى ئێران باڵى مسته‌فا هيجرى
له‌به‌رامبه‌ر لێكنزيكبوونه‌وه‌ى حزبى
ديموكراتى باڵى عه‌بدوڵلآى حه‌سه‌ن
زاده له‌پژاك ده‌ڵآ هيچ شتێ
به‌هه‌رِه‌شه‌و زۆره‌ملێ ناكرآء هێزى
پاراستنى گه‌ليش رايده‌گه‌يه‌نآ
كه‌خه‌باتى سياسىء چه‌كدارى
له‌زرِگوێزء كۆيه ناكرآ، ئه‌حمه‌د
ده‌نيز وتى "ئێمه خه‌باتى خۆمان
ده‌كه‌ينء له‌خه‌باتء سياسه‌تى
ئه‌وانيش ئاگادارنين، به‌لآم (pkk)
باوه‌رِى به‌ئازادى هه‌يه‌ء چ شتێك
بۆئازادى گه‌لء تێكۆشان پێويست بكات
ده‌يگرێته‌به‌ر، به‌لآم به‌گشتى گه‌لى
ئێمه گه‌لێكى ئاشتيخوازه‌ء ده‌يه‌وآ
كێشه‌كانى به‌ئاشتى ء برايه‌تىء
ديموكراتى چاره‌سه‌ربكرێتء برِيارى
ئێمه‌ش ئاشكرايه‌ء ته‌نانه‌ت جارجار
به‌رامبه‌ر هێزى عه‌سكه‌ريش
به‌رخۆدان هه‌يه، بۆ به‌شى دووه‌مى
پرسياره‌كه‌ش ئاگادارى ئه‌و
ورده‌كاريه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى پژاكء
ديموكرات نيم كه‌باسى لێوه‌ده‌كه‌يت،
پژاك رێكخستنێكى سه‌ربه‌خۆيه‌ء ئێمه
له‌كاروچالاكى خۆمان به‌رپرسيارينء
ئه‌وانيش له‌ئيشءكارى خۆيان
به‌رپرسيارن.
دواجار سه‌باره‌ت به‌رِه‌وشى ناوچه‌ى
قه‌نديل كه‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه
توركيا به‌به‌رده‌وامى ئۆپه‌راسيۆنى
سه‌ربازىء هێرشى ئاسمانى ده‌كاته
سه‌رهه‌ندآ له‌ناوچه سنوورييه‌كان،
ده‌نيز وتى "گه‌لى كوردى ئێمه
قاره‌مانه‌ء له‌هيچ شتێك سلأ
ناكاته‌وه، هه‌روه‌ك له‌هه‌فته‌ى
رابردوودا بينيتان له‌شاره‌كانى
ئه‌سته‌نبولأء ئامه‌دء
ئه‌ده‌نه،كه‌رِژانه سه‌رجاده‌كانء
به‌يانى ئێمه‌يان له‌ناو خه‌ڵكيدا
بلآوده‌كرده‌وه‌ء هه‌ڵوێستى ئێمه‌يان
به‌هه‌موو دنيا راگه‌ياند كه‌ئێمه
ئاشتيمان ده‌وێت، به‌لآم توركيا
له‌ئۆپه‌راسيۆنى ناوه‌ستآ به‌تايبه‌تى
له‌باكوورى كوردستان ئه‌مه
جگه‌له‌وه‌ى له‌سنووره‌كانى باشووريش
به‌رده‌وام ده‌يه‌وێت له‌ئێمه بدات،
به‌لآم خۆشبه‌ختانه دوژمن هه‌موو
جارێك شكستى خواردووه،
له‌به‌رامبه‌ردا هێرشى گه‌ريلاش
به‌رده‌وامه بۆ به‌گژاچوونه‌وه‌ى
ئه‌رته‌شى تورك، كه‌چه‌ند رۆژێك
له‌مه‌وبه‌ر هێرشێكيان له‌ناوچه‌كانى
باشوور ئه‌نجامدا كه‌نزيكه‌ى بيست
سه‌رباز كوژرانء چه‌ندينيش
برينداربوون، جگه‌له‌وه‌ش چه‌ندين
فرِۆكه‌ى توركيا تۆپبارانى چه‌ند
ناوچه‌يه‌كى سنوورى كرد‌و دواى ئه‌وه‌ى
كه‌له‌لايه‌ن گه‌ريلايه‌كه‌وه
ته‌قه‌ى لێكرا گه‌رِايه‌وه، به‌لآم
هه‌موو جارێك دووباره‌مان كردۆته‌وه
كه‌ئێمه حه‌ز به‌شه‌رِكردن ناكه‌ينء
ده‌مانه‌وآ كێشه‌ى كورد له‌باكوور
به‌ئاشتى چاره‌سه‌ر ببێت.