راگه‌ياندراوى مه‌كته‌بى سياسى حزبى
سۆسيالست ديموكراتى كوردستان
له‌يادى(32) ساڵه‌ى دامه‌زراندى
(حسدك)دا
جه‌ماوه‌رى تێكۆشه‌رى كوردستان
هه‌ڤالآنى حزبى سۆسيالست ديموكراتى
كوردستان
(32) سالأ به‌سه‌ر دامه‌زراندنى حزبى
سۆسيالست ديموكراتى كوردستاندا
تێپه‌رِده‌بێت، ئه‌و حزبه
تێكۆشه‌ره‌ى كه‌سه‌روه‌رى سه‌رله‌نوآ
جۆشدانه‌وه‌ى خه‌باتى رزگاريخوازى
كوردستانى تۆماركرد و له‌ده‌ورانى
پيلانى له‌ناوبردنى شۆرِش و بێ‌ئومێدى
گه‌لى كورد و شۆرِشگێرِاندا هاته
مه‌يدانى خه‌بات و تێكۆشان و به‌بير
وتێزێكى نوێى رێبازى خه‌بات و به‌رگرى
له‌خاك و خه‌ڵكى كوردستان هاته
مه‌يدان.
رۆژى (8)ى ئابى (1976) رووداوێكى گرنگ
و وه‌رچه‌خانێكى مێژوويى بوو له‌بزاڤى
رزگاريخوازى خه‌ڵكى كوردستاندا، ئه‌و
رۆژه پۆلێك تێكۆشه‌رى گه‌له‌كه‌مان
به‌رِابه‌رِايه‌تى شه‌هيدى
سه‌ركرده(سه‌يدا ساڵح يوسفى نه‌مر)
جارێكى تر ده‌نگى مانه‌وه و
به‌رگرييان به‌گوێى دۆست و دوژمن‌دا
دا‌و ئومێدى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌يان
به‌گه‌لى كورد به‌خشى.
حزبى سۆسيالست ديموكراتى كوردستان
له‌رۆژگارێكدا دامه‌زرا كه‌زوڵم و
ديكتاتۆريه‌ت له‌عيراقدا گه‌يشتبووه
ترۆپك، گه‌ل و شۆرِش و شۆرِشگيرانى
كورديش له‌دژوارترين ره‌وشى
چه‌وساندنه‌وه و سه‌ركوت و ئاواره‌يى
و له‌ناوبردن بوون، رژێمى ديكتاتۆرى
عيراق له‌سايه‌ى سيستمى دووجه‌مسه‌رى
و به‌رژه‌وه‌ندى سياسى و ناوچه‌يى و
نێوده‌وڵه‌تيدا درِندانه‌ترين
هه‌ڵمه‌تى له‌ناوبردنى دژ
به‌گه‌له‌كه‌مان په‌يرِه‌وده‌كرد.
حزبى سۆسيالست ديموكراتى كوردستان
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى
دامه‌زراندنييه‌وه وه‌ك
پێويستييه‌كى بابه‌تى و مێژوويى هاته
مه‌يدانى خه‌بات و له‌وكاته‌شه‌وه
تائه‌مرِۆ پيشه‌نگى هه‌موو
شێوازه‌كانى خه‌بات و تێكۆشان بووه و
له‌و رێگايه‌شدا هه‌زاران شه‌هيدى
پێشمه‌رگه و سه‌ركرده‌ى به‌خاك و
نيشتمان به‌خشيوه.
جه‌ماوه‌رى تێكۆشه‌رى كوردستان
ئه‌مسالأ له‌كاتێكدا يادى(32)ساڵه‌ى
دامه‌زراندنى حزبى سۆسياليست
ديموكراتى كوردستان ده‌كه‌ينه‌وه
كه‌خه‌باتى نيشتمانى كوردستان
له‌قۆناغێكى جياوازدايه، له‌سايه‌ى
گيانبه‌خشينى پێشمه‌رگه و قوربانييه
گه‌وره‌كانى گه‌له‌كه‌مان و
نه‌هامه‌تييه‌كانى ئه‌نفال و
كيمياباران و وێرانكردنى كوردستان و
به‌يارمه‌تى دۆست و هاوپه‌يمانه‌كانى
رژێمى ديكتاتۆري سه‌دام رووخاوه و
له‌عيراقدا زۆر گۆرانى ريشه‌يى له
سيسته‌م و بنه‌ماكانى ده‌وڵه‌تدا
هاتۆته‌دى و ته‌رازووى هێز و
كاريگه‌ريه‌كان گۆرِاوه و هاوكێشه‌ى
نوآ هاتۆته ئارا.
ئه‌وانه‌ى تاوانه گه‌وره‌كانى
كيمياباران و له‌ناوبردنى گه‌لى كورد
و گه‌لانى تر‌ى عيراقيان ئه‌نجامدا
له‌سايه‌ى ده‌سه‌لآتى ديموكراسي و
ئاڵوگۆرِه‌كانى عيراق و ناوچه‌كه‌دا
به‌سزاى تاوانه‌كانى خۆيان گه‌يشتوون
و له‌گه‌لأ بوونى تێبينى به‌لآم له‌و
به‌غدايه‌ى كه‌برِيارى قرِكردن و
پاكتاوكردنى كورد و گه‌لانى عيراق
ده‌درا ئێستا كورد خاوه‌نى پێگه و
قورسايى خۆيه‌تى و له‌برِيارى سياسى
عيراقدا خاوه‌نى نه‌خش و له‌هاوكێشه
سياسيه‌كانيشدا كاره‌كته‌رێكى
به‌هێزه.
جه‌ماوه‌رى كوردستان
ئه‌مسالأ يادى دامه‌زراندنى حزبى
سۆسيالست ديموكراتى كوردستان هاوكاته
له‌گه‌لأ ده‌ركه‌وتنى چه‌ندين گۆرِان
و پێشهاتى نوآ، كه‌سه‌رجه‌ميان
پێويستييان به‌مامه‌ڵه‌ى ورد و
وشيارانه‌ى كورد و هێز و لايه‌نه
عيراقييه‌كان هه‌يه به
له‌به‌رچاوگرتنى بارى نه‌ته‌وه‌يى و
مه‌زهه‌بى و پێكهاته‌ى سياسى و
جوگرافى عيراق و ده‌بێت هه‌مووان
له‌وه تێبگه‌ن، كه‌كورد وه‌ك
نه‌ته‌وه‌يه‌كى خاوه‌ن زمان و
كه‌لتوور و شارستانيه‌تى دێرين و
ميللى هه‌زاران ساڵه، مافى خۆيه‌تى
وه‌ك سه‌رجه‌م گه‌لانى تر‌ى دنيا
به‌ئازادى بژى و رێز له‌ئيراده و
برِيار و قوربانييه‌كانى بگيرێت و
كاتێك ئه‌و گه‌له سه‌ره‌رِاى ده‌يان
سالأ چه‌وساندنه‌وه و پاكتاو و
له‌ناوبردنى به‌كۆمه‌لأ، ويرانكردنى
كه‌لتوور و زمان و ژێرخانى ئابوورى و
خاك و سروشت و ديموگرافياكه‌ى، داواى
پێكه‌وه ژيانى ئاشتى و
ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌كات ده‌بێت ئه‌و
پێكه‌وه‌ژيانه له‌سه‌ر بنه‌ماى
رێزگرتن له‌خواست و ئيراده‌ى ئه‌و
گه‌له و گه‌ره‌نتيه
ده‌ستووره‌يه‌كان بێت نه‌ك جارێكى تر
له‌ژێر ناوى ديموكراسيه‌ت و حوكمى
زۆرينه و ملكه‌چى كه‌مينه‌دا مافه
ره‌واكانى پێشێلبكرێت، خاكى دێرينى
هه‌زاران ساڵه‌ى داببرِآ و ناچار
به‌ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌مافه نيشتمانى و
نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى بكرێت.
ئه‌وه‌ى ئه‌مرِۆ له‌عيراقدا
ده‌گوزه‌رێت پێشينه‌يه‌كى خراپ و
مه‌ترسيداره و ئه‌گه‌رى به‌ئاشتى و
ژيان دژوارده‌كات بۆيه پێويسته
سه‌ركردايه‌تى سياسى و ئه‌وانه‌ى
له‌ئارِاسته‌كردنى سياسه‌تى گشتى
عيراقدا كاريگه‌رن رێگاى نوآ و جياواز
له‌وانه بدۆزنه‌وه كه‌زياتر له‌پێنج
ساڵه نه‌يانتوانيوه به‌ر
به‌خوێنرِێژى و كێشه‌ى مه‌زهه‌بى و
تايفيه‌كانى عيراق بگرن.
كورد و هه‌رێمه‌كه‌ى له‌سه‌ر بنه‌ماى
رێكه‌وتنێكى سياسى و ده‌ستوورى به‌شێك
له‌عيراق پێكدێنن و ده‌بێت ئه‌و
به‌شداريه له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانى
سياسى و ئابوورى و مافى
به‌هره‌مه‌ندبوون له‌سامانى ولآت و
قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى وێرانكاريه
گه‌وره‌كانى رژێمى پێشووبێت.
حزبى سۆسياليست ديموكراتى كوردستان
له‌گه‌لأ پيشتيوانى له‌حكومه‌تى
هه‌رێمى كوردستان ده‌رباره‌ى كێشه
هه‌ڵواسراوه‌كانى كه‌ركوك و
پێشمه‌رگه و نه‌وت و بودجه، جه‌خت
له‌سه‌رئه‌وه ده‌كاته‌وه كه كورد
مافێكى ئاسايى و ياسايى خۆيه‌تى
له‌به‌رهه‌م و داهاتى خاكى خۆى
سه‌رپشك و سوودمه‌ندبێت و ئه‌و مافه‌ش
هيچ كه‌سێك پێينه‌به‌خشيوه تا لێى
وه‌ربگرێته‌وه، هه‌رچى پرسى
پێشمه‌رگه‌شه ده‌بێت به‌تيرِوانين
له‌كاريگه‌رى ئه‌و هێزه
چاره‌سه‌ربكرێت
له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى چه‌وسانه‌وه
و ديكتاتۆريه‌ت له‌عيراق و قوربانى
زۆر و خه‌باى دوورودرێژى
له‌به‌دێهێنانى ديموكراسيه‌تدا،
پێشمه‌رگه هێزێكى سه‌رهه‌ڵداوى
بۆشايى سياسى نييه و مێژوويه‌كى
له‌خه‌باتى سه‌ختى رزگاريخوازى هه‌يه
و پارێزه‌رى گه‌ل و خاك و هه‌رێمێكه
كه‌له‌عيراقى نوێ‌دا چاوى له‌پاراستنى
ماف و تايبه‌تمه‌نديه‌كانيه‌تى.
(8)ى ئابى ئه‌مسالأ هاوكاته له‌گه‌لأ
زياتر ئاڵۆزبوونى دۆزى كه‌ركوك و
ناوچه دابرِاوه‌كان هه‌ندێك لايه‌نى
ناوخۆ و ده‌ره‌وه ده‌يانه‌وێت له‌ژێر
په‌رده‌ى ديموكراسى و سه‌قفى
په‌رله‌ماندا به‌پێچه‌وانه‌ى هه‌موو
راستييه مێژوويى و جوگرافيه‌كان و
پێچه‌وانه‌ى ده‌ستوور و
بێگه‌رِانه‌وه بۆ كورد برِيار
له‌چاره‌نووسى ئه‌و شاره بده‌ن
كه‌به‌درێژايى زياتر له‌نيوسه‌ده‌ى
رابردوو هۆكارى كێشه‌ى سياسى و
بزوێنه‌رى خه‌باتى چه‌كدارى كوردبووه
له‌عيراقدا.
كاتى ئه‌وه هاتووه كورد
به‌ئاشكراتر باس له‌و مه‌سه‌له
گرنگه‌ى خۆى بكات و دۆسته‌كانى له‌و
راستييه دڵنيابكات كه‌گه‌رِانه‌وه‌ى
كه‌ركوك و ناوچه دابرِاوه‌كان بۆسه‌ر
هه‌رێمى كوردستان ته‌نها
راستكردنه‌وه‌ى سياسه‌تێكى شۆڤێنى
رژێمى ديكتاتۆر و دياريكردنى سنوورى
هه‌رێمى فيدراڵى كوردستان مافێكى
ئاسايى ئه‌و هه‌رێمه و
گه‌له‌كه‌يه‌تى و چيتر مه‌سه‌له‌ى
ره‌واى كورد له‌چوارچێوه‌يه‌كى
دياريكراودا بچوك نه‌كرێته‌وه،
پێويسته به‌هه‌موو هاوپه‌يمانى و
رێكه‌وتنه سياسى و
له‌خۆبوردوييمان له‌عيراقى نوێ‌دا
بچينه‌وه، تاجارێكى تر نيه‌ت پاكى و
خواستى ئاشتيخوازانه‌ى كورد به‌دژى
خواست و داواكانمان سوديان
لێوه‌رنه‌گيرێت، له‌گه‌ڵ
جه‌ختكردنه‌وه له دۆستايه‌تى و
برايه‌تى له‌گه‌ڵ گه‌لانى عيراق و
ولاَتانى دراوسىَ و ناوچه‌كه‌و
به‌رگرتن له‌هه‌ر ئاماژه‌يه‌ك
كه‌مه‌ترسى بۆسه‌ر
به‌رژه‌وه‌نديه‌كانيان هه‌بێت،
رێزگرتن له‌ماف و بوونى كورد له‌م
هه‌رێمه‌دا مه‌رجى په‌يوه‌ندى
دۆستانه‌و ژيانى ئاشتيانه‌ن له عيراق
و ناوچه‌كه‌دا.
جه‌ماوه‌رى
كوردستان
ئازادى
ئه‌مرِۆى كوردستان به‌رى ره‌نجى
ده‌يان شۆرِش و جوولاَنه‌وه‌و
راپه‌رِينى رزگاريخوازى و به‌رهه‌مى
خوێن و فرمێسك و نه‌هامه‌تييه‌كى كه‌م
وێنه‌ى مێژووى مرۆڤايه‌تين و ئه‌و
رێگايه‌ش بۆ به‌ديهێنانى
مافه‌رِه‌واكانى كورد ده‌يان ساڵه
قوربانى بۆ ده‌درێت، هێشتا
نه‌گه‌يشتۆته ئامانجى كۆتايى، بۆيه
پاراستنى ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌و
رێزگرتن له‌و قوربانيانه‌ى كه هه‌موو
تاكێكى كورد لێى پشكدارن ئه‌ركى
سه‌رشانى هه‌مووانه‌و حكومه‌ت و
دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستانيش
به‌رامبه‌ر به‌گه‌ل و خه‌ڵكى كوردستان
به‌رپرسن له فه‌راهه‌مكردنى ژيان و
گوزه‌رانى شياوو شايسته‌ى ئه‌و
قوربانيانه‌و په‌يوه‌ندى به‌هێزى
نێوان سه‌ركردايه‌تى و جه‌ماوه‌رى
كوردستان گه‌وره‌ترين زامنى
سه‌ركه‌وتن و پاراستنى
گه‌له‌كه‌مانه.
يه‌كێتى
ريزه‌كانى گه‌له‌كه‌مان و حزب و
لايه‌نه سياسييه‌كان و يه‌ك
هه‌ڵوێستى له‌ئاست مه‌سه‌له
چاره‌نووس سازه‌كان ئه‌ركێكى گرنگى
ئه‌م قۆناغه‌ى خه‌باتى
گه‌له‌كه‌مانه‌و پێويسته په‌ره
به‌سه‌رجه‌م شێوازه‌كانى كارى سياسى و
ديبلۆماسى بده‌ين بۆ روونكردنه‌وه‌ى
ستراتيژى ره‌واى ئه‌و خه‌باته‌و
چاره‌سه‌ركردنى دۆزى گه‌له‌كه‌مان.
حزبى
سۆسياليست ديموكراتى كوردستان له‌گه‌ڵ
هه‌ڵوێستى نه‌گۆرِى له پشتيوانى
سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم و په‌رله‌مان و
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و
ئاماده‌يى بۆ هه‌ر ئه‌ركێكى
نه‌ته‌وه‌يى، پشتيوانى له داوا
ره‌واكانى كه‌سوكارى شه‌هيدان و
كيمياباران و ئه‌نفالكراوانى كوردستان
و جه‌ماوه‌ر ده‌كات، بۆ به‌ديهێنانى
ژيانێكى سه‌ربه‌رزانه له كوردستان و
به‌هره‌مه‌ندبوون له‌و ئازاديه‌ى كه
به‌خوێنى رۆڵه‌كانى ئه‌وان و
تێكۆشه‌رانى رێگاى رزگارى
به‌ده‌ستهاتووه، بۆئه‌وه‌ى گه‌لى
كورديش به‌ئازادانه موماره‌سه‌ى
ده‌سته‌لاَتى ديموكراسيانه‌ى خۆى بكات
كه مافێكى ره‌واى خۆيه‌تى و كاروانى
خه‌بات بۆ به‌ديهينانى ئه‌و مافانه‌ش
به‌رده‌وامه.
-
سه‌ركه‌وتوبيت په‌يامى ئاشتى و
ديموكراسى و مافى چاره‌نووس
-
پيرۆزبێت (32)هه‌مين ساڵرِۆژى
دامه‌زراندنى (حسدك)
مه‌كته‌بى سياسى
حزبى سۆسياليست
ديموكراتى كوردستان
سلێمانى 8/8/2008